Adeline:
لە کۆتایدا نوسینەکەمم تەواو کرد و بۆ ئێدیتەرەکەمم نارد
پێویستە ئێستا خەڵاتێکی خۆم بکەم بە درووستکردنی قاوەیەک و دەست بکەم بە خوێندنەوەی کتێبێک
لەسەر کورسییە بەردینییەکە دانیشتووم بەرامبەر پەنجەرە گەورەکە کە ڕووی لە دارستانەکەیە
.
.
.
.
.
.
.
پێم وابێت چەند کاتژمێرێک تێپەڕیوە کە لەسەر ئەو کورسییە دانیشتووم مل و شانەکانم ئازاریان هەیە سەرم بەرزکردەوە چاوەکانم داخستبوو و دەستەکانم بەرز کردەوە بۆ سەرەوە و کەمێک خۆم لارکردەوە بۆ ئەوەی گیانم لەو تەزوویە دەربکەم کاتێک دەستەکانم دانا چاویشم کردەوە و دووبارە...
سێبەرەکام دەرکەوتەوە لەهەمان ئەو شوێنەی پێشوودا، خەریکی کێشانی جگەرەیە بە دەستێکی جگەرەکەی گرتووە لە نێوان هەردوو پەنجەی دایناوە، هەروەها دەستەکەی تریشی لە گیرفانی پانتۆڵەکەیە پاڵیشی داوەتەوە بە یەکێک لە دارەکان و تەنها سەرنجی لەسەر منە
سێ ڕۆژ دەبێت کە کۆتاجار یەکمان بینی، منیش هەر لەو کاتەوە لە ئەگەری دەرکەوتنی ئەوم، چاوەڕوانی بووم کە بێت و ئەم جارە کاتێک بێت کە من خەوتبم و بێتە ژوورەکەمم
دڵم زۆر بە توندی لێیدەدا لەوانەبوو لە هەرچرکەیەک بێت لە سینگم بێتە دەرەوە، گەرمییەکی کەم لە گەدەم درووست ببوو، دەمم وشک ببوو بەقەد ئەو گەرمییەی کە لە ڕانەکانمەوە دێتە خوارەوە
ئێستا نوساوم بە کورسییەکەوە، بەهۆی ترسەوە هەناسەبڕکێمە، سەر ڕوومەتەکانم سوور بوونەتەوە لە شەرمەزاریدا
من پێویستە پەردەکان دابدەمەوە، چاکەیەکە کە لەگەڵ خۆمی دەکەم بۆ ئەوەی ئەو جەنگە بێدەنگییە بشکێنم لە نێوانمان
بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکی نەزانراو ناتوانم جەستەم بجوڵێنم، و هەستم مۆبایلەکەم هەڵبگرم و پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم، یان هەر شتێکی تر بکەم کە نیشانی بدەم زیرەک بووم و کارێکم کرد لەم کاتەدا کە نیشانی بدات بێ کاردەنە نەبووم
ئەو شتانە مەحاڵە کاتێک من سەیری ئەو پیاوە دەکەم
هەروەک ئەوەی کە تارماییەکانی ناو ماڵەکە هەست بە ترسەکەم بکەن، دەنگی هەنگاوی پێی بچووک دەهات لەسەرەوەم. ڕووم سووڕاند و سەرم بەرز کردەوە بۆ سەقفی ژورەکە هەتا دەنگەکە نەما پاشان کاتێک دووبارە ڕووم سووڕان بۆ دەرەوە بینیم سێبەرەکەم چەند هەنگاوێکی تر نزیک بووەتەوە
YOU ARE READING
my stalker
Romancemy stalker Run little mouse, run! بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە بۆیە هەوڵی بردنی بیرۆکەی کەسانی دیکە مەدە:) بەرگی چیرۆکەکەشم لەلایەن خاتوو کارناسی ئازیزەوەیە KarnaS_AnderSon نــوسـەر/ خـــونـــچــــە