little mouse

190 52 21
                                    

Adeline:












دەرگاکەم کردەوە بە هێواشی

زۆر دەترسام، دڵم زۆر بە خێرای لێیدەدا

گرێیسۆن لە پشتمەوە بوو






دەرگاکەم بە تەواوەتی کردەوە بەڵام هیچ کەسێک دیار نەبوو



ڕۆشتمە ئەودیوی دەرگاکە و کەمێک سەیری ئەملاو لامکرد، زۆر تاریک بۆ هیچ کەسێکیش دیار نەبوو، بەڵام نەفرەت وا هەستدەکەم کەسێک چاودێریم دەکات وە زۆر دڵنیشم کە ئەو هەستە نەفرەتییە ڕاستە...


ڕۆشتمە ژوورەوە و دەرگاکەم داخست، گرێیسۆن هەر لەدوامەوە بوو
منیش تاکە شت ئێستا بیری لێبکەمەوە ئەو کەسەیە کە لە دەرگای دا



ویستم بڕۆمە سەرەوە بۆ ژورەکەم بەڵام گرێیسۆن قۆڵی گرتم و بە دیوارەکەی دام



ئادێڵاین: بە نەفرەت بی ئەوە تۆ چی ئەکەی؟



گرێیسۆن: هەر ئەو کارەی کە ویستم کەمێک لەمەو بەر بیکەم

(ویییییییی کە ئەمهم نوسی تەقەی شتێک هات، بەخوا ئەترسم ئایییییییی)




ئادێڵاین: ئەوە تۆ بەڕاستە؟ گەمژە یەکێکئێستا لە دەرگای ماڵەکەمی دا، بە شێوەیەکی ترسناکیش تۆش ئەڵێی کارە تەواو نەکراوەکەمان...
ئەسڵەن من بە تەمای هیچ شتێک نەبووم

قسەکانم زۆر بە توڕەی و هاوارەوە کرد، ئاخر ئێستا کاتی شتی لەو شێوەیەیە...


بینیم گرێیسۆن شۆک بوو بە قسەکانم، و توڕە بوو




گرێیسۆن: کەواتە ئاوا؟...




سەیری چاوەکانیم دەکرد کە چۆن توڕەیی لێ دەبارێت

گرێیسۆن: نەفرەتت لێ بێ ئاددی، نەفرەت لەم خانووە ترسناکەش



ئادێڵاین: بڕۆ دەرەوە لە ماڵەکەم

سەیرێکی کردم و بەرەو لەی دەرگاکە ڕۆشت و دەرگاکەی کردەوە، دواتر وەک ڕەشەبایەک ڕۆشت و دەرگاکەی بە توندی داخست






ئادێڵاین: چشش... گەمژە










ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم و خۆمم ئامادە کرد بۆ خەوتن...





لەسەر بێدەکەم پاڵکەوتبووم و چاوم داخست



بەڵام بەنەفرەت بێ ناتوانم بخەوم بەهۆی بیرکردنەوە لەو شتە سەیرەی کە ڕویدا





my stalkerWhere stories live. Discover now