ڕۆژی ئاوا دەبم

22 11 0
                                    



ڕۆژێ ئاوا دەبێ خۆری عومرم
ئەو کاتە پیرم



یان مردارم
یان لە گیانی خۆشم بێزارم




ڕۆژێ ئاوا دەبم وەک خۆر
زۆر نادیار دەبم زۆر




ڕۆژێک منیش دەوەستم لە درەوشانەوە
ڕۆژێک تەواو دەبم لە ڕووناکی دانەوە




ڕۆژێک منیش دووردەکەومەوە
سووچێک چۆڵ دەکەمەوە




ڕۆژێک وەک چرا کز دەبمەوە
بە جۆرێ سەرسام دەبم لە خۆم چاو بز دەبمەوە




لە کۆتایدا منیش وەک مۆم دەکوژێمەوە
بەیەکجاری دەڕۆم ناژیێمەوە






(پــێــنــووس زێــڕیـــن)





گاڵتەیان پێکردم وتیان وشەی مردار بۆ ئاژەڵ بەکاردێ
گوتم:- شعر هێندە قووڵە مێشکی ئێوە توانای نییە لێی تێبگات




بێدەنگ بوون و قسەیان پێ نەما

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now