کـەس یــاوەرم نـیـیـە

25 10 1
                                    





هیچ کەس دۆستی من نییە
ئەم دونیایە مەبەستی من نییە



هیچ شتێک بۆ من مەیسەر نییە
هیچ کانیاوێک بۆ من کەوسەر نییە




درێژکردنی هیچ دەستێک بۆ من نییە
زەلکاوی هیچ هەستێک بۆ من نییە



لەناو دەوروبەر وەک پەیکەرێکم
ئەگەر لێم دەپرسی دەربەدەرێکم



خەم ناخۆم بۆ بێ یاوەریم
ئەمن پاڵەوانێکی تەنهام و نەوەریم



ئەگەر هەوڵنەدەم لەبەر بێ کۆمەکیم
ئەگەر شەڕ نەکەم لەبەر بێ کەسیم

ئەگەر ڕابکەم لەبەر بێ پشتیم
ئەگەر سەرشۆڕکەم لەبەر مرۆڤ نەپەرستیم


ئەگەر خۆم بچەمێنم لەبەر نازەنگینیم
ئەگەر بگریم لەبەر بێ کەسیم

بەڵێن بێ تا کۆتایی تەمەنم سەرشۆڕبم
هەموو کات گەمژە و کەرێکی بۆر بم

تا مردن ڕوو ڕەش و کەم بم
مرۆڤێکی دواکەوتووی بێ خەم بم



(زێڕینی شاعیر)





خەم ناخۆم کە بێ یاوەرم من خودام لە پشتە بەتەنها دەستم بەم جەنگە کرد و هەر بەتەنهاش دەیبەمەوە ئەوانەی بە هێزن پێویستیان بە کەس نییە

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now