لە ژێر باران

28 12 9
                                    



بەتەنها دانیشتووم لە ژێر چەتر
دەیبینم کە چۆن دەبارێ ئاو و بەفر



وامدەزانی وەکو بەفر بەخت سپیم
نەمزانی ک مرۆڤێکم ئەسڵەن خاوەنی هیچ بەختێک نیم


دەیبینم کە چۆن دەبارێ باران
بیرمان دێتەوە یادگاری کۆن و جاران


پیاسە دەکەین لە شەقام و شاران
باران هاوڕێیە، هاوڕێیە بۆ گریان و بێ چاران




وا لە ژێر ئاوی بارانم
هەورەکان هاوبەشمن لە گریانم



باران ئەو هاوڕێیەیە فرمێسکەکانم دەشارێتەوە
بەس تا نەگریم لێم دەپاڕیتەوە





دەنگی هاواری من وەک هەورە تریشقەیە
هەزاران دەنگی شاراوە لەو ناخە بێدەنگەیە




تەنانەت بە ئاوازی بارانیش شین نابمەوە
چەن ساڕێژم دەکەن بێ برین نابمەوە



هەر بارانە سەرچاوەی سەوزایی
هاوڕێیە بۆ گریانی تەنهایی




لە ژێر باران دەیکەم پیاسە
هەڵی دەمژم سارد هەناسە





ئەڕۆم لەگەڵ چەترم
بە پەرۆشەوە چاوەڕێم بزانم کەی دەمرم








(پـــێـــنــووس زێـــڕیــــن)







لە کاتی بارینی باران نووسیم ساڵی پار-

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now