جلی کوردی

19 8 0
                                    





جلی کوردی ئەو جلەیە کە شوناسمە
هەر کاتێ دەیپۆشم لە هەموو شوێنێک باسمە





جلی ئەو جلەیە کە پێی دەناسرێمەوە
لەناو ئەو جلە دەگەشێمەوە





ئەم جلە لەبەر جوان مردوویەک بکرێ جوانییەکەی دەژیێتەوە
دڵ بەم جلە دەکرێتەوە



کاتێ دەیپۆشم وەک ئەوە وایە ڕۆح بکەن بە بەرما
ئەم جلە هەردەم جوانە لە گەرما و لە سەرما



ئەو کچەی ئەو جلە لەبەر دەکا نازدارە
ئەو کوڕەی کە دەیپۆشێ لەناوهەمووان دیارە




ئای لە جلە کوردییەکەم
ئای لە نیشانەی ئازادییەکەم


کاتێ کە دەیپۆشم
زۆر زۆر دڵ خۆشم



ئای بە جلی کوردی چەن جوانم
وەک پەری ناو کوردستانم


کاتێ بە جلی کوردییەوە دەڕۆم
شانازی دەکەم بەخۆم


جلی کوردی شیرازمە
جوانی و پاکی نیازمە



ئەمڕۆ دەبێ هەموو کوردێک شانازی بەو جلەوە بکات
لە بەرزی بەهای ئەو جلە تێبگات



ئەمڕۆ هەمووتان ئاهەنگ بگێڕن
دڵیان بتەقێنن هەرچی دوژمن و هێڕن



جلی کوردی بە هیچ شتێک پیس نابێ
شەرمەزاری لە ڕەگ و ڕیشەی قەتیس نابێ

لە خۆشی و شادی پڕم
کاتێ جلی کوردی دەکڕم



کام نەتەوە جلەکەی وەک هی کوردانە؟
با بێت بزانین کێ شای جوانانە



کێ دەڵێ جلی کوردی ناشرینە؟
من دەزانم بەرژی مێژووی جلی کوردی لەسەر دڵیان گرێ و برینە


ئەوانەی دەڵێن جلی کوردی بێ بەهایە
بزانن کە چاویان پێی هەڵنایە



ئەوانەی جلی کوردی لەبەر ناکەن
لە نرخی ئەم جلە تێناگەن



حەیفە کورد بی
بەڵام پۆشەری جلی کوردی نەبی




لە ڕۆژی جلی کوردی هەمووتان دڵ خۆش بن
بۆ یادکردنەوەی ئامادە و بە جۆش بن




لەم ڕۆژە خۆتان بە پۆشینی جلی کوردی نوێ بکەنەوە
با سەرتاپای کوردستان هەمووی جلی کوردی بێ بە شار و گوندەوە


ئەوانەی گومانیان لە جوانی جلی کوردی هەیە
دیارە کە کوێرن و ئەقڵیان کۆن و گەندەیە




ئەوەی جێی شانازییە مێژووی ئەم جلەیە
مەعشوقی پۆشەران و هەژێنەری ئەم دڵەیە


ڕازێنەری سیما و جەستەیە
گەشێنەری بیلبیلەی ئەو چاوانەیە



جوانییەکەی ئازاردەری جەرگی دوژمنانە
باڵادەستی ناو دڵی کوردانە




چەن جوانن ئەوانەی جلی کوردیان لەبەرە
وەک فریشتە دەردەکەون لەم دەشت و دەرە



بە جلی کوردی جیاوازە شێوە و سەرم
پێیەوە دەڕۆم نەرم نەرم




کراسەکەم دەگرم بە دەستم
من بۆ پۆشەرانی جلی کوردی مەستم



جلی کوردی یەکە و تاکە
پێنووس زێڕین شانازی دەکا بەم خاکە


ئێستا ئەوانەی دەیانبینم پۆشەرانن
پێنووس زێڕین شانازیتان پێوە دەکا زۆر چاک بزانن



(زێڕین)






لە ڕۆژی جلکی کوردی ئەوەم نووسی و لەناو سەدان خوێندکار و مامۆستا خیندمەوە خۆ دەزانم زۆر جوان نەبوو بەس شانازی پێوە دەکەم کە هەوڵم دا ئەو کاتە توانای شعراندنم هەر ئۆندە بوو ئەوجا بوێری خیندنەوەکەم بەسە
💛✨

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now