ئەمەش پاڕتی ٧
پێش ئەوەی دەستپێبکەی ڤۆت بکە....و کۆمێنت
چێژیـــــــــی لێ ببینــــــــن...!!>_<
لەگەڵ جونگکووک بەرەو قوتابخانە دەگەڕاینەوە.......هەردووکمان بێدەنگبووین تا بێدەنگیەکەم پچراند و وتم....
ئیلی:سوپاست دەکەم جونگکووک(کاتێ سەیری کرد)
جونگکووک:ئمــــ پێویستە شتێکم بۆ بکەیت تا چاکەکەم بدەیتەوە...(بە هەمان شێوە)
ئیلی:چی شتێک؟.
جونگکووک:ڕەسمەکەی ئەمڕۆ بسڕەوە ئەوکات سوپاسەکەت قبووڵ دەکەم...
ئیلی:یاا....ئەوە ناکەم
جونگکووک:ماددەم سوپاسەکەت قبووڵ ناکەم....هەرخۆی من یارمەتیمدای بۆیە دەبێت ئەوە بکەی (بەفیزەوە سێری بەردەمی خۆی دەکرد)
ئیلی:ئای باشە باش بێزارکەر...(مۆبایلەکەی دەرهێنا)
جونگکووک:(زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و سەری نزیک مۆبایلەکەی ئیلی کردەوە تا دڵنیا بێتەوە کە دەیسڕێتەوە یاخود نا)
ئیلی:(دەیویست فێڵی لێبکات بەڵام نەیتوانی....)
جونگکووک:هێی ئەوە نەسڕایەوە دوبارە(بە پێکەنینەوە)
ئیلی:یااا باسی چی دەکەی من سڕیمەوە(بە پێکەنینەوە کاتێ هەدووکیان ڕووخساریان زۆر نزیک بوو لە یەکترەوە و پێدەکەنین)
(لە ناکاو هەردووکیان چاوەکانیان بۆ ماوەیەکی کەم پەیوەندیان بەست و سەیری یەکیان دەکرد....تا ئیلی پچڕاندی و هەردوو دەستی خستە دواوەی و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن.....)
دوای ٥ خولەک گەیشتنەوە...سەرەتا ئیلی کردە سەر دیوارەکە دواتر خۆی چوو و ڕۆیشە ئەودیوو و یارمەتی ئیلی دا بێتە ئەمدیوو..........
شانسان هەبوو لەوکاتەدا جەڕەسی دەرەوە بوو هەربۆیە خۆیان تێکەڵی قوتابیەکان کرد و گەڕانەوە پۆلەکەیان.......
تای:یااا ئێوە لەکوێبوون.(کاتێ سێری هەردووکیانی کرد)
ئیلی:(هەمووو شتێکی بە وردی بۆ تای باسکرد.....)
تای:مشکی گەمژە بۆ ئاگادارت نەکردمەوە ؟؟
ئیلی:یاا زۆر گەڕام بەڵام تۆم نەبینی.....
(کردیان بە موناقەشە لەگەڵ تای ......)
جونگکووک:یاااا دەمە نەفرەتیەکەتان دابخەن من دەمەوێ بخەوم (کاتێ سەری کردبوویە نێو قۆڵەکانی)
YOU ARE READING
『زەردەخەنەکەت دڵم دەبات...』🌬️モら(تەواوکراوە)
Romanceچۆنن جەماعەت ئەمەش چیرۆکی نوێ....هەر لەسەر جونگکووکە☺️هەوڵەیەم بە زووترین کات تەواوی بکەم بۆتان و ئەمەش هەروەک چیرۆکەکانی کەم فکرەی خۆمە و مافی بردنیت نیە بردنی ترسنۆکی و لاوازیت پیشان دەدات.... جۆری چیرۆک:کۆمیدی~ڕۆمانسی دەستپێک:٣-٩-٢٠٢٤ کۆتای:١٨ـ٩ـ...