Part.2

462 83 115
                                    

«خۆشمەوێت،بەڵام غروور ڕێگە نادات
پێی بڵێم»
بابڕۆین بۆ ناو چیرۆک ئەزیزانم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

.........












'مۆڵی خێراکە ئەگینا جێت دەهێڵم'
تایهیۆنگ بەتوڕەی وتی کاتێک لەسەر سەرم وەستابوو،بەزۆر چاوەکانم بۆدەکرایەوە ئەم گەمژەیە بۆ وازم لێناهێنێت دەمەوێت بخەوم

'تایهیۆنگی تکایە دەمەوێت بخەوم وازم لێبێنە'
بەنوزە نوزەوە وتم کاتێک بەزەحمەت چاوەکانم بۆدەکرایەوە...

'باشە کەواتە بخەو منیش جێت دێڵم'
هەناسەیەکی بێزاری دایەوە ویستی بچێتە دەرەوە لە ژورەکەم،ئۆهـ بیرم کەوتە من ویستم ئەمڕۆ بڕۆم بۆ کۆمپانیا بەخێرا هەستامەوە چاوەکانم کردەوە...

'تکایە بۆستە نیو کاتژمێری دیکە ئامادە دەبم'
بەپەلە وتم بەڕێکەوتم بەرەو گەرماو،گوێم لەهاواری تایهیۆنگ بوو کە گوتی...

'تەنها پانزە خولەک چاوەرێ دەکەم'
بەبەرزی وتی ژورەکەمی بەجێهێشت،گەرماوێکی زۆر خێرام ئەنجامدا بەخێرا قژم وشک کردەوە کاتی ئوتوکردم نیە بەشلی نیوەی قژم بەست قردێلەیەکی
قاوەیم دا لەبەشە بەستراوەکە....

ئێستە وەرزی پایزە عەزیەک قاوەی تێر کە تا سەر ئەژنۆکانم دەهات،وە قۆڵی درێژ لایەکی شانم کەمێک ڕووت بوو بەڵام شێوەیەکی زۆر جوانی کلاسیکی هەبوو مایکەپێکی برۆنزیم کرد،سەیری کاتژمێرم کرد سیو پێنج خولەک ڕووشتوە ئای خوایە تایهیۆنگ شێت بوە....

بەخێرا لەسەر پلیکانەکان هاتمە خوارەوە ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە دایکم تایهیۆنگ لەسەر مێزەکە دانیشت بوون،تای بەبێزاری دەستی ئەکێشا بە مێزەکەدا
کاتێک منی دی بەبێزاری سەیری کردم وتی

'دایکم نەبوایە دەمێک بوو جێم هێشتبووی'
بەتوڕەی وتی هەستایەوە ڕۆشتم و ماچێکی دایکمم کرد

'بێگومان شاژنەکەم ناهێڵێت کەس من جێبهێڵێت'
دایکم خەندەیەکی بۆکردم

'کچم نانەکەت بخۆ'
دایکم بەهێمنی وتی کاتێک قاپێکی لەسەر مێزەکە بۆدانابووم

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now