Part.9

499 80 102
                                    


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
«خۆشمەوێت بەقەد،خواردنەکانی دایکم»
ئێوە گوڵ ئەکتیڤ بن بۆ بەردەوامی من...
بەناوی خودا بۆناو چیرۆک...
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~







'پشیلەکەم ببورە بۆ ماچەکە ئەگەر ناڕەحەت بووبیت بەڵام منیش وەک برای
تۆم نامەوێت کوڕی خراپ نزیکت بێتەوە'
دوای کردنی قسەکە جۆنگکووک ڕۆشتە دەرەوە،
بەبێ هیوای سەیری داخستنی دەرگاکەم دەکرد
تۆ من سەرلێشێواو دەکەی دڵبەر...

بەیانی خەبەرم بویەوە،چاوەکانم ئازاری هەبوو
لەبەر ئەوەی ئەمشەو زۆر گریاوم...
وە ژاوەژاوەکەی خوارەوە کە دەهات بەم بەیانیە
زووە بەبێزاری پشتیەکەم خستە سەر سەرم
نەفرەت ئەمڕۆ دیسانەوە زانکۆم هەیە
بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناچم نامەوێت ڕووخساری
ئەو نەفرەتیە ببینم....

ڕۆشتمە خوارەوە هەر بەجلەکانی ماڵەوە سەر
مێزە پڕبوو لەخواردن وە هەمووان لەسەر مێزەکە
بوون تەنانەت ماڵی پورە جیۆنیش نەڕۆشتبونەوە

'کچەکەم ئەمشەو کەهاتنەوە خەمی تۆمان بوو خۆ هیچ نەبوە ئەو دوانەش ڕووخساریان برینداربوو'
پورە لی بەخەمخۆری پرسی،دواتر ئاماژەی بە جۆنگکووک وتایهیۆنگ کرد هەر وەک ئێوارە ناری
لەنێوانیان بوو....

'نا پورێ گیان هیچ نەبوە تەنها کەمێک ماندوو بووم نازانم ئەوانیش بۆچی
وایان لێهاتوە'
بەئاسای وتم ،چونکە ئەگەر کەمێکیش بشڵەژێم
دایکم دەزانێت ڕاست ناکەم....
دواتر ڕۆشتمە بەردەم ناری

'ناری گیان ئێوارەش هیچم نەوت بەڵام
ئەوە جێگای منە بێزەحمەت دەتوانی
بچیتە شوێنێکی دیکە'
بەخەندەیەکی لار و سارد وتم، ئاگام
لەڕووخساری ناری بوو تێک چوو بەڵام
پێش ئەوەی قسەبکات دایکم قسەی کرد...

'مۆڵی ناری لەتۆ گەورەترە بۆچی بەو شێوەیە قسەدەکەیت لەگەڵی'
بەچاوێکی تیژ پێی وتم،دایکە گیان تۆ دایکمی یان دوژمن لەسەر ئەم گەمژەیە ئەکەیتەوە....

'ببورە من مەبەستم هیچ نەبوو تەنها لە شوێنەکەی خۆم نەبێت نانم بۆ ناخورێت'
بەخەمباری ساختە وتم،دایکیش بەبێزاری سەیری کردم ئەزانێت ڕاست ناکەم....

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now