Part.15

566 100 124
                                    

«دڵنیابە هیچ کەس وەک من خۆشی
ناوێت»
گوڵە شینەکانی من ئەکتڤبن ڤۆت کۆمێنت لەبیر مەکەن
بەناوی خودا بۆناو چیرۆک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


هەمووی هێزی خۆمم کۆکردەوە قۆڵەکانی جۆنگکووکم دیسان خستەوە سەر شانم وە قۆڵەکانم لەکەمەری پێچا بۆ ئەوەی ڕێگا بکات
گەشتمە بەردەم بەرزکەرەوە شوقەکەی لە قاتی نۆیەمە.....

'پشیلەی بچوک من دەمەوێ بخەم'
جۆنگکووک وەک منداڵ بۆڵەی دەکرد،لە سوچێکی
بەرزکەرەوەکە دانیشت ئای خوایە چۆن
توش بووم....

'دەی جۆنگکووکی بابڕۆین بەرزکەرەوەکە
وەستا'
کاتێک دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە،قۆڵی
جۆنگکووکم گرت دوای هەوڵێکی زۆر توانیم
هەڵی بستێنمەوە....

گەشتینە بەردەم دەرگاکە
'ئایا کلیلەکانت پێیە یان بە ژمارەی نهێنی دەرگاکە بکەمەوە'
بەهێمنی وتم ،ئەویش بە گێژی و مەستی
دەستی بۆ گیرفانی پانتۆڵەکەی برد

'من هیچ کلیلێکم لانیە'
بەبێزاری وتی،کاتێک لێوەکانی هێنایە خوارەوە
ئۆمۆ جۆنگکووک بۆ ئەوەندە نازدار دەردەکەوێت
مۆڵی گەمژە وەرەوە هۆش خۆت...

'باشە کەواتە ژمارە نهێنیەکە چیە'
بەهێمنی پرسیم،هیوادارم بەهۆی سەرخۆشیەکە
لەبیری نەکردبێت...

'ڕۆژی لەدایک بوونت'
بەسەرخۆشی وتی،چی دڵم لێدانەکانی
شێتانە بوو بۆچی لەو هەموو شتە ڕۆژی
لەدایک بوونی من نا ڕەنگە سەرخۆش بێت بەهەڵە
وابڵێت ئاگاداری خۆی نیە...

ڕۆژی لەدایک بوونی خۆمم لێدا،وە دەرگاکە
کرایەوە.....

جۆنگکووک تۆ هەمیشە وادەکەیت سەرلێشواوم
دەکەیت گرینگیەکی زۆر بەمن دەدەیت بەڵام
بۆچی منت ناوێت؟

ڕۆشتینە ژورەوە جۆنگکووک چاکەتەکەی داکەند
بۆینباخەکەی کردەوە بۆیە جلی فەرمی لەبەر بوو
دیارە لە کۆمپانیاوە ڕۆشتوە بۆ خواردنەوە...

چەند قۆپچەیەکی لە بەشی سەرەوەی کراسەکەی کردەوە؟

'هێی جۆنگکووک تۆ چی دەکەی
جلەکانت لەبەر مەکەوە سەرمات دەبێت'
بۆیە وام وت ،چونکە ناو شوقەکە
ساردبوو هیچ گەرمکەرەوەیەکی تێدا نەکرابوەوە

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now