Part.7

448 78 199
                                    


گوڵە بچوکەکانم ئەکتیڤبن ئەگەر پارتان ئەوێت
بابڕۆین بۆ ناو چیرۆک.....
بەناوی خودای میهرەبان
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~



'بابڕۆین بۆlotte world'
بەهێمنی وتم بەڵام لەدوای قسەکەی من هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین ئایا قسەکەم هەڵەبوو؟

شارێکی یاریە کە هەموو تەمەنەکان:Lotteworld
بۆی دەچن بە تایبەتی تەمەنی گەنجان خوێندکارانی ئامادەی کە لە شاری سیۆلە لە
کۆریای باشور....


'گاڵتەمان پێدەکەی مۆڵی بۆچی ئێمە بەمنداڵ تێگەشتووی'
ناری بە پێکەنینەوە وتی،جۆنگکووک تایهیۆنگیش پێدەکەنین وەک ئەوەی کۆمیدی ترین قسەی سەر زەویم کردبێت...

'بەڕای من پشیلەی بچوک هێشتا حەزی بە شاری یاریە با دڵی نەشکێنین'
جۆنگکووک بە پێکەنینەوە وتی،بەڵام قسەکانی وەک گاڵتەجاڕیەک بوو کە دڵی منی ئازار دەدا
مۆڵی ئەوەندە داماو نیە وەڵامی ئێوە نەداتەوە...

'بەڕێزان ئێوە گەورەی تەمەن و سەقافەت بە خواردنەوە باڕ تێگەشتوو بەڵام لەم ڕۆژانە زیاتر گەورەکان دەچن بۆ ئەو شوێنە نەک منداڵەکان'
بەساردی وتم،کاتێک چاوەکانم لە جۆنگکووک گۆڕی بۆسەر ناری.....


'نەڵێم مۆڵی خوشکی خۆمە بەڵام چەن ڕۆژێک پێش ئێستە هاوڕێکانم پلانیان دانابوو بڕۆن بۆ lotteworld قسەکانی ڕاستە لەم ڕۆژانە زیاتر گەنجان دەچن'
تایهیۆنگ بەهێمنی ڕوونی کردوە،بۆیەکەم جار تایهیۆنگ پشتی گرتم خەندەیەکی گەورەم کرد بۆی

'ببورن بەڵام هاوڕێیان دوای ئەو هەموو کاتە من هاتووم بۆ سیۆل ئەبێت بەدڵی من بێت بۆ چی شوێنێک بڕۆین'
ناری بەناسکی وتی،قێزەونە کە بەوشێوەیە ڕەفتار دەکات بەڵام هەر قسەیەک دەکات وەک ئەوەی جادوو لە تایهیۆنگ و جۆنگکووک بکات بەقسەی دەکەن.....

'باشە منیش هەمان ڕای ناریم هەیە با ئەمجارە بەدڵی ئەوبێت پشیلەی بچوک'
جۆنگکووک بەهێمنی وتی کاتێک سەیری ناری دەکرد،هەست بەساردیەک ئەکەم لەدڵمدا تایهیۆنگش وەک ئەوەی هاوڕابێت سەری لەقاند بە هێواشی ئمێکم کرد هیچم نەگووت.....

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now