Part.6

466 75 80
                                    



~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

"دەزانم دوای ناخۆشی خۆشی دێت،بەڵام گوڵ سوودی چیە بۆ کەسێکی مردوو"وەک ڕێزێک لەماندووبوونم ڤۆت کۆمێنت بکەن:)

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"دەزانم دوای ناخۆشی خۆشی دێت،بەڵام گوڵ سوودی چیە بۆ کەسێکی مردوو"
وەک ڕێزێک لەماندووبوونم ڤۆت کۆمێنت بکەن:)

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

دوای ماندوو بوون شەکەتیەکی زۆر وانەکانم تەواو بوون،ماڵئاویم لە لاڤیا کرد بڕیارمدا بە پیادە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە سەر شەقامەکان پڕبوو
لەگەڵا زەردوو مردوەکان،هەر یەکێک لەگەڵایەکان
کە دەهاتە بەرپێیەکانم بە هێواشی لام دەبرد...
ئەوانیش ڕۆژانێک دەژیان خاوەنی ڕەنگێکی جوان
و سەوزبوون بەڵام دارەکان هەر لەگەڵ گۆڕانی کەشوو هەوای دەوروبەر بێڕەحمانە فڕێیان دان دەی
دارەکان نەیان دەزانی بێئەوان هیچ جوانیەکیان نیە...

کچ و کوڕێکی گەنج لە پێشمەوە دەڕۆشت دەستی یەکدیان گرتبوو،کچەکە بە پەرۆشەوە قسەی دەکرد
کوڕەکەش بەخەندەیەکی جوان وەڵامی دەدایەوە
ئایا ڕۆژێک دێت من جۆنگکووک بەو شێوەیەبین...

ڕەنگە قسەکانی لاڤیا ڕاست بێت بەڵام ژیانێک بەبێ
ئەو شتێکە نە لەئێستا نە لەڕابردوو بیرم لێنەکردوەتەوە...

گەشتمە ماڵەوە ماڵەکان یاخود بابڵێم کۆشکە کەمان
کە حەوشەیەکی زۆر گەورەی هەیە لەگەڵ باخچەیەکی ناوازە وە فوارەیەکی گەورەی ئاو...
یادگاریەکانی من زۆرن لەگەڵ ئەم فوارەیە

بۆیەکەم جار کاتێک جۆنگکووکم خۆشەویست لێرەبوو کاتێک منێکی نۆ ساڵان یاریم دەکرد لە حەوشەکە وە تایهیۆنگ و جۆنگکوکی چواردە ساڵان
خەریکی یاری کردن بوون بەو تۆپەی پێیان بوو...

وە منیش منداڵێکی هاروهاج نەوەستابوو کاتێک
تێدیە بچوکەکەم بەدەستەوە بوو بەتوندی هەڵمدا کەوتە ناو فوارەی ئاوەکە،وەمنیش بەخێرا خۆمم هەڵدایە ناو ئاوەکە وە لەو کاتەدا جۆنگکووک چاوەکانی چووە
سەرمن کە لەناو ئاوەکە بووم ڕاستە ئاوێکی کەم
هەتا وەک لای کەمەرم دەهات بەڵام بەخێرای هاتوو
بەباوەش دەرهێنام کاتێک بەچاوە نیگەرانەکانی
سەیری کردم


'ئایا تۆ سەلامەتی پشیلەی بچوک'
بەچاوە ڕەشەکانی سەیری دەکردم ئەو کاتە بوو بۆیەکەم جار هەستم بە لێدانەکانی دڵم ئەوکاتە بوو
کە تێگەشتم من لەو چاوانەدا نقووم بووم هەرگیز
ڕزگار بوون نیە!

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now