«من باشم،بەڵام تۆ بڕوامەکە»
بەناوی خودا بابڕۆینە ناو چیرۆکەکەمان
ئەکتیڤبن گوڵەکانم
.............لە ئۆفیسەکەی جۆنگکووک هاتمە دەرەوە چاوێکم بەبێزاری بەو سکرتێرە گەمژەی جۆنگکووک دا خشاند،جلە نەفرەتیەکانی خەریکە مێشکم تێکدەدا..
'جارێکی دیکە جلی لەو جۆرە لەبەر نەکەی بۆ کۆمپانیا ئێرە بە باڕ تێگەشتووی'
بەساردی و توڕەی وتم،بەچاویکی سەرسامی سەیری کردە'ئەوە پەیوەندی بەتۆوە نیە خاتوون جۆنگکووک هیچ کێشەیەکی نیە لەگەڵ جلەکانم'
بەخەندەیەکی لار بێڕێزی وتی،ئەوە جوابی من ئەداتەوە مۆڵی تکایە ئارامبە ئەمجارە کێشە دروست مەکە...'پێش هەموو شتێک جۆنگکووک نا بەڕێز جۆنگکووک جارێکی تر بەوجۆرە قسەم لەگەڵ بکەی خۆت لەدەرەوە دەبینیت'
بەساردی وتم لەکۆتایدا خەندەیەکی بەفیزم کرد،
زۆر بەجدی قسەکانم کرد بینیم ڕووخساری تێک چوو پێموابێت وانەی خۆیم پێدا پێویست ناکات
هیچی دیکە بڵێم....'تۆ خوشکی ئەویت بەڵام وەک ئەوە دەردەکەوێت
غیرە بکەیت'
بەگاڵتەجاڕی وتی کاتێک چەند هەنگاوێک دورکەوتمەوە،ڕووم بۆی سوڕاند'وە ئەگەر غیرەش بکەم ئەوە پەیوەندی بەتۆوە
نیە بێ جلوبەرگ'
چاوێکم لێداگرت بە پێکەنینەوە وتم،ڕووخساری سور هەڵگەڕاوە لە توڕیدا گەمژە بابزانێت نابێت
لە ئەو شتانە نزیک بێتەوە کە هی مۆڵیە....ڕۆشتمە کافتریای کۆمپانیا داوای قاوەیەکم کرد
دانیشتبووم،خەریکی مۆبایلەکەم هەستم کرد کەسێک
هات لەبەرامبەرم دانیشت،سەرم بەرزکردەوە...کوڕێکی قژ سیلڤەری،لێوێکی پڕ چاوێکی تیژ
کۆمپانیاکەی ئێمە کوڕی واجوانیش لێیە من نەم زانیوە؟'سڵاو خاتوونی جوان'
بەدەنگێکی یاری پێکەرەوە وتی،بەساردی سەیرم کرد وەڵامم نەدایەوە...'من لەگەڵ تۆ قسەدەکەم خاتوون'
بەهێمنی وتی،بەساردی سەیری چاوەکانیم کرد...
YOU ARE READING
«نهێنی دڵ»
Actionجۆنگکووک پورزای تۆیە تەنها وەک منداڵێک تۆ دەبینێت بەڵام ئایا مرۆڤی ئاشق لەو شتانە دەگات؟؟ کارەکتەری سەرەکی:جۆنگکووک،مۆڵی ئاگاداری:هەندێک دیمەنی گەورە ساڵان لەخۆدەگرێت! نوسین لەلایەن:_Rozaly7 بردنی بەهیچ جۆرێک ڕێگە پێدراونیە⚠️