Part.5

535 89 12
                                    

«هێندە گەورەبووم ،کەسێک موناقەشەم لەگەڵ بکات لەقسەی دوەمدا ئەڵێم تۆڕاست دەکەیت»
خوێنەرە شیرینەکانم ،وەک ڕێزێک
بۆ ماندووبوون ڤوت کۆمێنت بکەن✨
بابڕۆین بۆ ناو چیرۆکەکەمان
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

دوای ئەوەی گەشتمە زانکۆ،بەبێزاری ڕۆشتمە ناوەوە
ئەو چەند کتێبەی لەناو قوڵەکانم بوو زیاتر تووندم کرد
سەرم ئازاری هەیە بەم بەیانیە ئەم هەموو قسەو
پێکەنینە نەفرەتیە چیە....

گەشتمە ڕاڕەوی زانکۆکە،ئەوەندەم زانی کەسێک بەتوندی  خۆی هەڵدا بۆلام  و دەستەکانی
خستە سەرشانم بێگومان کەس نیە جگە لە لاڤیا...

'لەکۆتایدا پشوو کۆتای هات تۆم بینیەوە
زۆر بیرم دەکردی مۆڵیەکەم'
لاڤیا بەخەندەیەکی گەورە وتی،ئەم کچە هەمیشە
پڕ ئینێرجیە نازانم بۆچی دایمە پێدەکەنێت

'خۆزگە هەرگیز پشوو کۆتای نەهاتایە ئەم زانکۆ نەفرەتیە نەکرابایەتەوە'
بەبێزاری وتم،لاڤیا چاوەکانی لێ سوڕاندم

'بۆچی وادەڵێ زانکۆ زۆرخۆشە،واتا ئەگەر نەکرابایەتەوە کێشەت نەبوو بیرت نەدەکردم'
لاڤیا لەسەرەتا بەبێزاری وتی،دواتر خۆی خەمبار دەرخست ئەم مشکە خەریکی نواندنە هەفتەیەکە
لەماڵەوەین نامەیەکی نەناردوە...

'نەخێر بۆچی بیرت بکەم هەم تۆش بیری منت نەدەکرد'
بەئاسای وتم،دڵنیام ئێستە توڕە دەبێت تەنها بە گاڵتە وام وتم خۆم بێزارم ئەمەوێت ئەویش والێبکەم...

'گەمژەی قسە ڕەق بێگومان بیرم دەکردی بەڵام وادیارە تۆ بەڕاستی بیرت نەکردووم'
بەهێواشی وتی،ئەم کچە دڵی زۆر ناسکە
نەدەبوو گاڵتەشی لەگەڵ بکەم

'باشە خاتوونی دڵ ناسک دەتوانی لەم هەفتەیە بۆ جارێکیش بێت سەردانم بکەی'
بەهێمنی وتم، لاڤیا بەچاوێکی بێزار سەیری کردم

'کۆتا جارم لەبیرە کەهاتم بۆ ماڵتان لەبەر ئەوەی
ئەو  جۆنگکووک ناوە  لەوێ بو حسابی مێشولەیەکت بۆنەکردم'
لاڤیا بەبێزاری وتی،چاوەکانی سوڕاند ببورە بەڵام کاتێک جۆنگکووک هەبێت چاوم کەسی دیکە نابینێت

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now