Part.17

721 109 175
                                    

«وەلی دڵم لە چاوە ڕەشەکانی تۆ
پێی گوناحە سەیری هەرچاوێکی دیکە
بکات»
ئەکتیڤبن و ڤۆت کۆمێنت لە دێڕەکان لەبیرمەکەن
بەناوی خودا بۆ ناو چیرۆک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

'خۆت ئامادەکە ئەمشەو ماڵی بەڕێز
پارک یەن بۆ داوات لەم نزیکانە ئاهەنگمان
هەیە'
پورە جیۆن بەخەندەوە وتی،هەر لەگەڵ کردنی قسەکەی لێدانی دڵم خاوبویەوە بەرچاوەکانم
ڕەشبوون...

چاوەکانم زۆر قورسبوون چەندین جار هەوڵمدا
هەتا چاوەکانم کرایەوە لە ژورەکەی خۆم بووم..
هەموویان لە ژورەکەی من بوون

'بچکۆلەکەم بۆچی نان ناخۆیت بەو جۆرەت لێهاتوە'
تایهیۆنگ بەدەنگيکی خەمباری وتی،کاتێک هاتە
نزیکم و ماچێکی نێوچەوانی کردم
منیش خەندەیەکم بۆکرد

'من باشم ئوپا'
بەهێواشی وتم،بەڵام هێشتا سەرم بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو!

'شیرینەکەی باوکە دکتۆرەکە وتی کە نانی نەخواردوە بۆیە پەستانی دابەزیوە
ئەبێت هەرئێستا نان بخۆیت'
باوکم بەهێمنی وتی،ئەوان زۆر گرینگی پێدەرن بۆمن خەندەیەکم کرد بۆمیهرەبانیەکەیان

دواتر هەموویان هیوای تەندروستیەکی باشیان بۆ خواستم،چاوەکانم چوە سەر جۆنگکووک کە لەبەردەم دەرگای ژورەکەم وەستابوو لەگەڵ
ناری قسەی دەکرد چاوەکانی هاتنە سەرمن بە
ساردی سەیریکردم هیچ شتێکی نەوت!

هێندە بێ بەهام بۆت کە گرینگی بەوە نادەیت
بەهۆی تۆوە لەم حاڵەی ئێستەدام..

گەورەکان ڕۆشتنە دەرەوە بەڵام هێشتا
ناری و جۆنگکووک و تایهیۆنگ لێرەبوون..

'تایهیۆنگی ئەوە ڕاست نیە وایە کەس نایەت بۆ داواکاری من'
بەدەنگێکی نوساو وتم بەهۆی ماندوویەوە،
بەڵام زۆر دەترسام لەوەی کە وەڵامەکەی تایهیۆنگ بەڵی بێت!

'شیرینەکەم دایک و باوکمان زۆر دەمێکە لەگەڵ ماڵی بەڕێز پارک یەک دەناسن شەرم دەبێت ئەگەر ڕەتی بکەنەوە بێن بەڵام بڕیار لەدەستی تۆیە ڕازی دەبیت یا نا'
تایهیۆنگ بە هێمنی بۆی ڕوونکردمەوە،سوپاس بۆ خودا کە خێزانێکی تێگەشتووم هەیە زۆرم لێناکەن وەک ئەوەنیە جیمین کەسێکی خراپ بێت بەڵام من هیچ هەستێکم بۆی نیە ڕەنگە ئەویش نەیبێت
وە من جگە لە جۆنگکووک هەستم بۆ هیچ کەس
نابێت هەرگیز!

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now