Part.12

458 79 187
                                    

«تۆ نەت ویست منیش بێزارم نەکردی، «ئیترکۆتای هات
ئەزیزانم لێتان دڵگرانم لەپارتەکەی دیکە هیچ ئەکتیڤ نەبوون ئەم پارتەش وابن پارتی نوێ دانانێم....
بەناوی خودا بۆناو چیرۆک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~






'چی تۆ مەبەستت چیە مۆڵی'
جۆنگکووک بەسەرسامی جدی پرسی،ئەوەش کەمێک منی شڵەژاند لەبەر ئەوەی تەنها لە بارودۆخە جدیەکان جۆنگکووک بەو جۆرە ناوی خۆم دەڵێت....

'مەبەستم تۆ برای من نیت پورزامیت'
بەهێواشی وتم،بەڵام دڵم زۆر بەتوندی دەیکێشا بەسینگمدا

'قسەی بێمانا کێ گرینگی دەدات تۆ لەبەرچاوەکانی خۆم گەورەبوویت تۆ هەر
خوشکە بچوکەکەی منی'
بەهێمنی وتی،بۆچی وادەکەی جۆنگکووک هیوا بخوازم هەرگیز لەپێش چاوەکانی تۆدا گەورە نەبوومایە تاوەکو تۆ وەک منداڵێک لەمنت نەڕوانیایە

'ببورە جۆنگکووک بەڵام هیچ شتێک ئەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە تۆ برای من نیت'
بەهێواشی وتم،ئەسڵەن خۆشم نازانم چۆن بوێرم هەبوو ئەو قسانەبکەم بکەم بەڵام منیش مرۆڤ تەواو بێزابووم لەوەی من ئاشقی ئەوم بەڵام ئەو وەک خوشکێک بم بینێت...

'مۆڵی بچوک تۆ خەریکە دڵم دەشکێنیت ئایا تۆ منت خۆشناوێت وە من قبوڵ ناکەیت وەک برای خۆت'
جۆنگکووک بەهێواشی وتی،هەستم دەکرد کە ڕووکەشی بەتەواوی گوڕا بۆ خەمباری من گونهباری لای خودابم ئەگەر لەخۆم زیاتر خۆشمنەوێت دڵبەر تۆ باسی چیدەکەی؟

'نەخێر من زۆرم خۆشەوێت بەڵام تەنها تایهیۆنگ برامە تۆش پورزامی'
بەهێواشی ڕوونمکردەوە،لەکۆتایدا توانیم ئەو قسەبکەم و تێی بگەیەنم کە ئەو برای من نیە...

'ئۆو کەواتە ئەگەر پورزاکەت زۆر خۆشبوێت ئەوە خۆشەویستیەکی جیاوازە'
جۆنگکووک بە خەندەیەکی لار وتی،لەگەڵ کردنی قسەکەی چاوەکانم زەق بویەوە ئای خوایە من چیم
کرد بەنەفرەت بی مۆڵی خەریکە ئاشکرابیت ڕوومەتە گەمژەکانیشم بوەستێ کە دەستی بە گەرم بوون کرد....

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now