«چاوەڕەشەکانی وەک مادەی هۆشبەرن
منیش مەستانە ئالودەیم»
ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم...
بەناوی خودا بۆناو چیرۆک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~'بێگومان ئەو شەرەفە بدە بە هاوسەری
داهاتووت کە درگاکەت بۆبکاتەوە'
جیمین بەخەندەوە وتی،کاتێک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمەوە منیش بەسەرسامی
سەیرم کرد ئەم کوڕە تۆزێ قسەی خۆشی لەگەڵ
بکە لە سنور دەردەچێت...'جارێکی دیکە بەمن نەڵێیت هاوسەری داهاتوو'
بەبێزاری وتم،کاتێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتم
ئەویش ڕۆشتە شوێنی شۆفێری کردن...'بۆچی ئایا لە داهاتوو نابی؟'
جیمین بەخەندەیەکی لار و متمانە بە خۆبونەوە وتی،منیش بەبێزاری چاوەکانم سوڕاند...'نەخێر مەگەر لە خەونە پەمەیەکانت'
منیش بە بەفیزەوە وتم،ئەویش لەکاتێکدا
خەریکی شۆفێری کردن بوو سەیری لای
منی کرد...'بۆچی نا تۆ هەلێکت بە ئێمەدا ڕاستە،
یان لەڕقی کەسێک بەم بڕیارە ڕازی بویت؟'
جیمین بەخەندەیەکی گاڵتەجاڕانە وتی،منیش بە سەرسوڕماوی کەمێک شڵەژانەوە سەیری کردم
ئایا ئەو دەزانێت لەڕقی جۆنگکووک ڕازیبووم
نا مۆڵی گەمژە لە کوێ بزانێت مەشڵەژێ...'تۆ مەبەستت چیە؟'
بەشڵەژاوی وتم،بەڵام هەموو هەوڵی خۆمم دەدا
تا بەجۆرێکی ئاسای دەربکەوم...'نازانم تۆ ئەو بەیانیە لە ئاشقێکی دڵ شکاو دەچوویت وتم ڕەنگە لەڕقی خۆشەویستەکەی ڕازیبێت'
جیمین بە گاڵتەجاڕی و کەمێک پێکەنین وتی،بەڵام پێکەنینەکەی هیچ ڕاستەقینە نەبوو منیش
تەواو شڵەژاوبووم ئاخر من چۆن بلێم ئەو بەیانیە
ئەو کەسەی لەخۆم خۆشترم ئەویست بەمنی
وت سۆزانی؟...'چی نەخێر من ئەو بەیانیە تەنها بەهۆی هەندێک کێشەی دیکەوە خەمبار بووم
من خۆشەویستم نیە'
بەئاسای وتم،بۆئەوەی وەک ئەوە دیار نەبێت کە درۆ ئەکەم،دواتریش هەر لەڕاستیدا قسەی کۆتایم ڕاستە من هیچ خۆشەویستێکم نەبووە
لەژیانمدا...
YOU ARE READING
«نهێنی دڵ»
Acciónجۆنگکووک پورزای تۆیە تەنها وەک منداڵێک تۆ دەبینێت بەڵام ئایا مرۆڤی ئاشق لەو شتانە دەگات؟؟ کارەکتەری سەرەکی:جۆنگکووک،مۆڵی ئاگاداری:هەندێک دیمەنی گەورە ساڵان لەخۆدەگرێت! نوسین لەلایەن:_Rozaly7 بردنی بەهیچ جۆرێک ڕێگە پێدراونیە⚠️