Part.18

498 108 146
                                    

«خۆ ئەگەر بۆتۆ نەبووم بۆ هیچ کەس نابم ئازیزم:)»
ئەکتیڤبن گوڵەپەمەیەکانم ڤۆت کۆمێنت لەبیرمەکەن
بەناوی خودا بۆناو چیرۆک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


'بەڕای من با من و مۆڵی ماوەی مانگێک بەیەکەوە بین زیاتر یەک بناسین ئەوکاتە دەتوانین بڕیاری خۆمان بدەین'
جیمین بە هێمنی وتی،منیش وەک ڕازی بوون سەرم لەقاند هەم بڕیارێکی باشە شەرمەزارنابم
ڕاستەوخۆ ڕەتی بکەمەوە کاتێک چاوەکانم چوونە
سەر جۆنگکووک بە نیگایەکی تیژسەیری دەکردم..

'بڕیارێکی زۆر باشە ئەگەر مۆڵی خان ڕازی بێت'
بەڕێز پارک بە هێمنی وتی،منیش بەزۆر خەندەیەکی کەمم کردوو دیسانەوە سەرم وەک بەڵێیەک لەقاند...

'باشە من کێشەم نیە'
بەخەندەیەکی بچووکەوە وتم،ڕاستگۆیانە ڕەنگە ئەگەر چەن ڕۆژێک لەمەوبەر بوایە بەو بڕیارە ڕازی نەبوومایە بەڵام ئێستا جیاواز ترە...

'زۆر باشە کەواتە ئێمەشە ڕازین ئەگەر مۆڵی کچم ڕازی بێت بەو بڕیارە'
باوکم بەهێمنی و خەندەوە وتی،کاتێک سەیری بەڕێز پارکی دەکرد..

'باشە کەواتە شیرینەکانم ئێوە بڕۆنە باخچەکە قسە بکەن'
پورە پارک وتی ،کاتێک ئاماژەی بەمن و جیمین کرد هیچ شتێکم نەگووت هەستامەوە
جیمینیش بەهەمان شێوە،پێش ئەوەی بڕۆمە دەرەوە چاوەکانم چووە سەرناری کەبەبێزاری سەیری دەکردم سۆزانی چاوی لەسەر جیمینیشە..


'بەڕاستی پێم سەیرە ڕازی بوویت بەو بڕیارە خاتوونی جوان'
جیمین بەهێمنی لەدوامەوە وتی،کە ڕێگاوە بووین بەرەوە باخچەکە ئاوڕم بۆ جیمین دایەوە برۆم
وەک نیشانەیەکی پرسیار بەرزکردەوە

'بۆچی؟'
بەپرسیارەوە سەیرم کرد،ئەویش شانەکانی بەرز کردەوە خەندەیەکی لاری کرد

'نازانم تەنها پێموابوو خاتوونی جوان کەمێک بەقورسی ڕازی ئەبێت'
بەپێکەنینەوە وتی،بەبێزاری سەیرم کرد...

«نهێنی دڵ»Where stories live. Discover now