|1 |

168 15 10
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــــ


لە خانەوادەیەکی بەناوبانگ، کچێکی بچوکیان هەبوو بەناوی |یاسەمین|

یاسەمین کچێکی جوان بوو،زۆر جوان، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین خێزانە دەوڵەمەندەکانـی شارۆچکەکە بـوو.


خالیـد کوڕێکـی ناودار بوو لە ناوچـەکەدا.

یاسەمین و خالید بەڕادەیەک ئاشقی یەکتر بوون ئامادەبوون بۆیەک بمرم. بڕیاریاندا لەگەڵ ساڵیادی بیستەمی لەدایک بوونی یاسەمین هاوسەرگیری بکەن بەڵام لەوشەوەدا خالید بە ڕوداوێکی چاوەڕواننەکراو تەقـەی لێدەکرێ و دەکوژرێ.
چیرۆکی خۆشەویستیەکەیان بەرەو دوونیایەکیدی بەڕێکەوت. کەس نەیزانـی کـێ تـاوانبارەکـەیـە! چارەنوس پیلانێکی چاوەڕوان نەکراووی بۆ خالید و یاسەمیـن دانابـوو.

بەڵام هێشتـە شتـەکان کۆتاییـان نەهاتـوە...!

ئایـا دەکـرێ چارەنـوس بگۆڕدرێـت!؟

ــــــــــــــــ

|ساڵی 1982|

لەیلـا





لەگەڵ باوکم لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیتین. دوای دوو هەفتە لە مردنی دایکم لەسەر داواکاری داپیرەم من ئەمشەو لای دەمێنمەوە، تاوەکو پشوی یەک هەفتەییـم لە کۆلێژ  تەواو دەبێت. یەکەم جـارە دێمە ماڵـی داپیرەم، هەرگیز پێشتر نەهـاتۆتـە سەردانی ئێمە تاوەکو دایکم نەمرد. چاوم بـە هەموو شوێنێکدا دەگێرا، خانوێکی سەیـری هەبـوو،کۆن بـوو! زۆر کـۆن.


هەر لەبەردەرگا چاوەڕوانی داپیرەم بوین تـا دەرگاکە بکاتەوە. چاوم کەوتـە سەر لایەکەی شەقامەکە بەڵام سەیر بوو، پیرێژنێکی لێبو جلێکی ڕەشی لەبەردا بوو وەک جادووگەرەکان، گۆچانێکی درێژی بەدەستەوە بوو، بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەو سەیری منی دەکرد، بەشێوەیەکی ترسناک. نەمدەتوانی ڕوخساری ببینم  تا ڕادەیەک تاریک بوو بەڵام شێوەیەکی ترسناکی هەبـوو. لە خـەیـاڵ هاتمەدەرەوە کاتێک داپیرەم دەرگاکەی کردەوە. بۆ ساتێک سەیری پیرێژنەکەم کرد هەر لەوێ بوو  بەبێ گوێدانـە پێی  ڕۆیشتمە ژوورەوە.

دوای ئەوەی باوکم ڕۆیشت هەستێکی سەیرم لا دروست بوو. داپیرەم زۆر سەیرە هیچ قسەیەک ناکا تەنهـا بـە شێوەیەکی سەیر دانیشتبوو سەیری دەکردم.


دوای ماوەیەک مۆڵەتـم لێی وەرگرت تـا بـڕۆم بخـەوەم  چونکە هیچ قسەیەکی نەدەکرد بەڵام ڕێگەی نەدا.

لەیلا وەرە کچەکەم دەمەوێ شتێکت نیشان بدەم. شوێنم بەکەوە.
*داپیرەم گوتی ،ویستم لێی بپرسم چیـە، بەڵام یەکسەر ژوورەکەی بەجێهێشت، منیش هەناسەیەکـی بێزاریم هەڵکێشا و بەدوایدا ڕۆیشتم. لەدڵی خۆمەوە زەردەخەنەیەکم کرد لەوانەیە بمباتە ژوورێکی پـڕ لـە پـارە و بڵێ بۆتۆیـ بەجـێ دەهێلـم.


| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now