|5|

50 10 108
                                    



|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ




دوای خوانەکە من و مەیسا گەڕاینەوە ژوورەوە و دایە ئۆلیڤیا هیشتا لەلای میوانەکان مابۆوە.

لەگەڵ مەیسا جلەکانمان گۆڕی و خۆمان شۆرد و ویستمان کەمێک پشو بدەین،بەڵام شۆک بووم کاتێک بینیم کۆترێکی سپی لەبەردەم پەنجەرەی ژورەکە نیشتەوە، ویستم لێی نزیک ببمەوە بەڵام سەرم سوڕما  هەرکە بینیم مەیسا بەڕاکردن بەرەو لای کۆترەکە ڕۆیشت وەمزانی  دەری دەکا بەڵام بینیم پارچەکاغەزێکی لە قاچی کۆترەکە کردەوە و کۆترەکە یەکسەر ڕۆیشت.....

باوەڕ ناکەم! لە پیشتردا کۆتریان وەک نێردراوێک بەکار هێناوە !

تێبینی ڕوخساری مەیسام کرد لەگەڵ خوێندنەوەی پارچە کاغەزەکە زەردەخەنە هاتە سەر ڕوخساری...

مەیسا.... ئـەو!
"ویستم قسە بکەم بەڵام مەیسا پارچە کاغەزەکەی کردە گیرفانی و قسەکەی پێ بڕیتم.

تکایە یاسەمین! وەک هەموو جارێک یارمەتیم بدە و بە دایک و باوکم مەڵێ دەی خوشکە جوانەکەم، دەزانم یارمەتیم دەدەی،وەک چۆن منیش لەهەمـو
شتێکدا یارمەتی تۆمداوە.
" مەیسا گوتی و زۆر بەپەرۆش بوو، بەڵام خەریکە چی ڕوودەدا؟ تۆ لە چیدا یارمەتی منت داوە!

ئەگەر باوکم  هات و پرسیاری منی کرد بڵێ چۆتـە گەرماو و کەمێکیتر دەگەڕێتەوە.
" مەیسا بە پەڕۆشیەوە گوتی و بەپەلە لە ژوورەکە چوە دەرەوە بەڵام پارچە کاغەزەکەی لێکەوتـە خوارەوە.


خێرا پارچە کاغەزەکەم هەڵگرت و  کردمەوە.

" خۆشەویستم، ئێستا لێرەم لە شوێنی کۆبوونەوە کۆنەکەمـان... لای داری مانگۆکـان کە شوێـنی خۆشەویستیمانـە... چاوەڕێـم تا دووبارە جوانیـت ببینمەوە، کە هاوشێوەی جوانیت نیـە. "

وادیارە ئەوکوڕە خۆشەویستی مەیسایـە!

ئای سەیری ئەمانـە! وادیارە ئەمـە هەمـوو کچی دونیای بینوە وا دەڵـێ لەهەمویـان جوانتری! دڵنیام جوانێکی وەک منی نەبینیوە.
" بە خۆ هەڵکێشانەوە گوتـم خۆم هەڵدایە سەر جێگاکە.

لە دیار پەنجەرەکەوە وەستابووم، نیـو کاتژمێر تێپەڕی بەڵام هێشتا مەیسا نەگەڕاوەتەوە، خەڵک بەردوام بوون لە ئاهەنگ گێڕان و خۆشی وەرگرتن.

ڕاچڵەکیم کاتێک دەستێک لە پشتەوە منـی گرت.

ئای خوایـە نینا ئەوە تۆ بویـت! بەڕاستی ترسـام.
"نینا یەکێکە لە خزمەتکارەکانی کۆشک.

یاسەمین! هێشتا مەیسا نەگەڕاوەتەوە؟
" نینا بە  نیگەرانیەوە گوتی.

نـ! نەخێر، بۆچی چیبـوە؟

| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now