|15|

45 11 4
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ






بەتەواوەتی سەرم سوڕما بـوو بەڕاسـتی خالید لێرە بوو ئاخر من لەکوێ بزانم ئەو دێتە پرسـە؟ دەبــوو هەرکە نزاکانمان تەواو کرد بەدایە ئۆلیڤیام بگوتبـا تا  بگەڕاباینایەتەوە ماڵەوه.



هـاا.. من! واتـا نەخێر جا بۆ بمەوێ خۆم بشارمەوە !
"گوتـم بەتەواوی شڵەژابووم دەستـم بە توندی لـە پشتەوەم گرتبـوو، خالیدیش زەردەخەنەی لەسەر ڕوخساری بوو، دڵنیام باوەڕی بە قسەکانم نەکردوە.




دڵخۆش بوو کاتێک خالید ویستی قسەبکا بەڵام کەسێک هاتـە لای، منیش ئەوەم بە دەرفەت زانی و لەوێ ڕۆیشتم...




چاوم بە شوێنەکە داگێڕا، نینـا لەگەڵ چەند کەسێک قسەی دەکرد وادیار بوو دەیناسیتن.


دایە ئۆلیڤیا... کوا دایە ئۆلیڤیا؟ دایە ئۆلیڤیا...
"لەبەر خۆمەوە گوتـم و چاوم دەگێڕا تا بیدۆزمەوە  بەڵام ڕاچڵەکیم هەرکە لەپشتم دەرکەوت و دەستی لێدام.


ئای دایە ئۆلیڤیا من تـرسام.
" گوتم و دەستـم بەسینگمەوە گرتبوو.



دایە ئۆلیڤیا، تکایـە با بگەڕێینەوە ماڵـەوە.
"گوتم بە شڵەژاویەوە بەڵام شۆک بووم کاتێک دایە ئۆلیڤیا قسەی کرد.



چونکـە خالید لێرەیە بۆیە دەتەوێ بڕۆینەوە؟

نـا نەخێر.. مـن تەنهـا.. مـن...
"دایە ئۆلیڤیا ڕێگەی نەدا قسەکانم تەواو بکەم.


یاسەمین نابێت خۆت لە خالیـد بشاریەوە، خۆتی لێ بەدوور بگری، ئەو زیاتـر بیرت لێدەکاتەوە و ئەمـە دەیشڵەژێنێت. وە نابێ هەرگیز بزانێت تـۆ ئەوت خۆش دەوێ، هەرگیز.
" کاتێک دایە ئۆلیڤیا گوتی من بەتەواوی سـەرم سوڕما.


نەخێر.. واتـا نەخێر دایە، ئەوەت لەکوێوە هێنـا، من کوا خالیدم خۆشدەوێ؟
" گوتـم و زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد، دایە ئۆلیڤیا برۆیەکی بەرز کردەوە بێگومان ئەو یاسەمیـن دەناسـێ بۆیـە ئەمە تەنهـا نکۆڵیکردنێکی بێسودە....


لەوانەیە هەمـوو شتێک باش ببێت، نیگەران مەبـە.
" دایە ئۆلیڤیا گوتـی بەهێمنییەوە، منی لەئامێز گرت دەستی بە پشتمادا دەهێنـا. وەکو دایکێک ژیری دەکردمەوە.



چـی ئەگەر باش نەبوو!
" گوتـم و ڕوخسارم لە باوەشی دایە ئۆلیڤیا نوقوم کرد، دڵم زۆر تەنگ ببـوو.

لە باوەشی دایە ئۆلیڤیا هاتمە دەرێ کاتێک چاو کەوتە سەر خالید، بەڵام ئەویش سەیری دەکردم یەکسەر جەستەم گەرمداهات....



بچۆ هەوایەکی پاک وەرگرە، کەمێکی تر دەڕۆینەوە.
" دایە ئۆلیڤیا گوتی کاتێک هەستـی بەوە کرد مـن شڵەژاوم.




| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now