|10|

51 7 4
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ




لـەگەڵ یامیردا ماوەیەکی زۆر قسەمان کرد، بەکات بەسەر بردن لەگـەڵ ئەودا دەتوانـم  بڵێـم کەمێـک ئاسودە بـووم.



یامیر گوڵێکی سپی هەڵگرت و دڕکەکانی لێکردەوە و دایە دەستی من.


سوپاس.
"وەڵامم دایەوە و بۆنی گوڵەکەم کرد.




ئەگەر نەڕۆشتبام بڕیاڕم دابـوو هەمـوو ڕۆژێک گوڵێکـی سپیت بۆبهێـنم.
" یامیر گوتـی و منیش سەرم سوڕما! کاتێک بـۆم دەرکـەوت  یاسەمین حەزی بە گوڵی سپی بوە.



زەردەخەنەیەکی شەیتانیم کرد. بێگومان ئێستا لە ڕێگای یامیرەوە دەتوانـم کەمێک یاسەمین بناسم.



باشە کەواتە تـۆ بەباشی من دەناسی؟ باشە حەز بە چ خواردنێک دەکەم؟
" گوتم و برۆیەکم بەرز کردەوە.



زۆر حەزت بە خواردنە ڕوەکیەکانە.
" هەربۆیە ئەوڕۆژەی تر بەوشێوەیە سەیریان دەکردم کاتێک کەوتبومـە گۆشت خـواردن...



باشـە!... خۆشترین شوێن بەلامەوە؟


لێڕە، لەخاکی گوڵەبەڕۆژە.
"وەڵامی دامەوە. بەڵام بۆمـن دەریای فرمیسک و خاکی مانگۆ جوانتر بوون وە ئاسودەتر بوو، چێژم لە بینینی وەردەگرت.




باشە حەزم بە چیـە؟

"خوێندنەوە و نوسین وە هەروەها جل کڕین.




باشە،.. حەز دەکەم کاتەکانـم بەچی بەسەر ببەم؟



تـۆ حەز ناکەی بچیتە دەرەوە و زۆربەی کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر دەبەیـت.
" یامیر گوتی ڕوخساری دە گەشایەوە کاتێک هەموو پرسیارەکانی دەربارەی من دەزانی.




باشە لەچـی دەترسـم؟

لـەلەدەستتدانـی من دەترسـی.
" یامیر گوتی و منیش برۆیەکـم بەرز کردەوە...

گاڵتە دەکەم، تۆ لە ئاژەڵ و مێروەکان دەترسی.
" یامیر گوتی و زەردەخەنەی کرد. هەرباشە مـن و یاسەمیـن شتێکـی هاوبەشمـان هەیە. ئەمـە هەموو حەزەکانی یاسەمین بوون، توانیم کەمێک ئەو بناسم.

ـــــــــــــــ



ڕۆژی دواتر دایکم مـن و مەیسای ناردە بازاڕ کردن تاوەکو هەندێ لە جلی نوێ بکڕین بۆ ئاهانگی لەدایک بوونی پارێزگاری وڵات کە دەکاتە خاڵی مـن. کاتێک لەگەڵ ماریا چوینە شارۆچکەکەی تر چوینـە دوکانی قوماشی ئاوریشـم بەڵام سەرسام بوو کاتێک یامیریش لەوێ بوو.




تۆ لێرە چیدەکەیت؟
"پرسیم و برۆیەکم بەرز کردەوە. مەیسا یەکسەر قۆڵمی گرت.

" ببورە یاسەمین بەڵام یامیر ویستی سوپرایزت بۆبکا، منیس نەمتوانی هیچ بڵێم...



| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now