|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|
ــــــــــــــ
تـەواوی ئەمـڕۆ لە ژوورەکـەم نەهاتـمە دەرەوە، خەریک بـوو مێشکـم لەدەست بدەم، ئـاخـر چـۆن ئەوە دەبێ؟ خالید چـۆن زانی مـن نـاوم لەیلایـە! .
تەنانەت ناتـوانـم بەدایە ئۆلیڤیاش بڵێـم بەدڵنیایەوە لێـم توڕە دەبێ. ئـایا دەبێ مـن دوێنـێ شەو شتێکم کردبێ و خالید پێی زانیبـێ؟دڵنیام کارێکی گەمژانەم کردوە. ئـای شێت دەبـم.
"گوتم و سەرم لەناو بالیفەکەم نوقوم کرد و دەستـم کرد بە هاوارکردن تـا توڕەییەوەکەم کەم بکەمەوە.هەر باشە ئەو ماوەیە یامیر لێرە نیە و بۆکـار چۆتـە شوێنێکیتر، هەرنەبـێ لەئێسـتادا ناتوانـم خەریکی ئەوەش ببـم و بێزارم بکات.
سەیری تەوقەکەی ناو دەستتـم دەکرد، ئەوەی کـە خالید بۆی کڕیبووم. تەواوی ئەمـڕۆ لەناخـی خۆمدا نزام دەکرد خالید هیـچ شتێکی نەزانیبـێ ئەگەرنـا هەمـوو شتێک لەناو دەچـێ کـە ماوەیەکـی زۆرە خەریکیـم، لەکاتێکدا هەموو شتێک بـە خراپـی بەمێشکمدا هاتوو چۆدەکا...
بۆ خوانی ئێوارە دایـە ئۆلیڤیا بەتۆبزی منـی بـرد، هەرخۆی لە بەیانیەوە لە ژورەکەم دەرنەچـووم.
کەمێک لەگەڵ خێزانەکـەم دانیشتـم، پاشـان ویستم ئەو زبڵ و خاشاکەی لەوێ هەبـوو بیبەمـە دەرەوە و بۆ ئەوەی کەمێک هەوای پاکیش وەرگرم لەناو ئەو ماڵەدا هەست بەخنکان دەکەم.دوای ئەوەی زبڵەکەم فڕێدا ویستـم بەگڕێمـەوە ژوورووە بەڵام شۆک بووم کاتێک کەسێک مەچەکی گرتـم و لە کۆشکەکـە دووری خستمـەوە، کاتێک ویستـم هاوار بکـەم بەڵام وامنەکرد، کە زانیـم ئەوە خالید بـوو قۆڵمی گرتبـوو.
بوەستـە خالید !.... بۆکوێـم دەبەیت؟
"بە هەناسـە بڕکێوە گوتـم کاتێک خالید بەسـەر پلیکانەکان منی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشـا، خۆزگەم دەخواست ئێستـا بەرزکەرەوەیەک لێرە هەبوایـە...هەناسەیەکـی قوڵـم هەڵمژی و دەستم بە چۆکمەوە گرت، کاتێک خۆم بینیەوە لە سەرەوەی نهۆمی سێیەممـی کۆشکەکە بویـن.
ئێمـە چیدەکەین لێرە؟
" بە گلەییـەوە گوتـم بەڵام خالید قسەی نەکرد.تەنهـا دەمـەوێ ئەو شوێنەی حەزم لێیـە بە تۆشـی نیشان بدەم.
" خالید گوتی و سەیری دەیمـەنەکەی پێش خـۆی دەکرد. لەپێشەوە گۆمێکـی ئاو هەبوو کۆمەڵێـک داری لە چـواردەور بـوو، ڕونکای مانگ وای دەکرد شێوەی دارەکان لە گۆمەکە دەر بچنەوە، هەوایەکی فێنکی هەبوو. دیمەنەکـە بەڕاستـی جوان بـوو.من ئیستا زۆر شڵەژاوم، ناتوانم سەیری ڕوخساری خالید بکەم، دەترسم!.. دەترسـم باسی لەیلا بکا لەکاتێکدا نازانم بۆچی و وە بەچدی ناوی منی زانیوە؟!!
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Romanceزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک