|لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
ــــــــــــــ
خالیــد..... !
"ڕاچڵەکیم کاتێک باوکی خالید بە هاوارەوە گوتی توڕەیی لە چاوەکانی دیار بوو.تۆ لەدەرەوە، لەشوێنی نهێنـی چاوت بە کـچ دەکەوێ؟ ئایـا من ئەوهـا فێرم کردوی خالید! ئەوە لەتـۆ دەوەشێتـەوە؟
"باوکی خالیدگوتی بە توڕەییـەوە و هەموان سەیری ئێمەیان دەکرد بەتایبەتی باوکم وەک و دۆزەخێک توڕەبوو خالیدیش ئاوا بە شۆکی مابۆوە و هیـچ قسەی نەدەکرد.سەیری دایە ئۆلیڤیام کرد، بەچاوی بەزەییـەوە سەیری دەکردم وەک ئەوەی بیەوێت بێت و لەوحاڵەتـە ڕزگارم بکات بەڵام هیچی لەدەسـت نایـەت.
ئێستـا مـن چیبکـەم؟
یەک دوو ڕۆژ دواتـر:
دایە ئۆلیڤیا تکایە.... من بەتەنیـا بەبێ تۆ چیبکـەم لێرە؟
"گوتم بە نیگەرانیەوە و وەک منداڵێک دەستیم گرتبوو. دایە ئۆلیڤیا بۆ چەند ڕۆژێـک دەڕواتە دەرەوەی شارۆچکەکە بۆ لای خزمێکیان.یاسەمین، تـۆ واز لەوە بێنـە بۆ ئێوارە ئێوە هەموتان لە ماڵی خالید دەبـن بۆ خوانی ئێوارە.
" دایە ئۆلیڤیا گوتی و منیش دەمم کرایەوە.بەڕاستتـە؟!
" گوتم و دایە ئۆلیڤیاش سەری بە مانای بەڵـێ جوڵاند.ئەوان لەبەر دەنگۆکان بڕیارێک دەدەن لەسەر تۆو خالید کچەکەم، خۆزگە لەلات دەبووم بەڵام پێوسیتە بڕۆم، بەڵێن بێت زوو دەگەڕێمەوە.
ئای دایە ئۆلیڤیا،من زۆر نیگەرانـم.
"گوتم و دەستم گرت بە سەرمەوە.ئای یاسەمین کچە جوانەکەم.. ! دڵنیابە زوو دەگەڕێمەوە کچەکەم، پێویست بە نیگەرانی ناکات.
" دایە ئۆلیڤیا گوتی و ماچێکی لە نیوچەوانـم کرد.زوو بگەڕێوە دایە ئۆلیڤیا، تکایە زوو بگەڕێوە. من بیری تـۆ دەکەم. بەبێ تۆ نازانم چـۆن ئەمانـە چارەسەر بکەم...
" گوتم و لێوی خوارەوەم شـۆڕ کردەوە.خەمت نەبێ، بەڵام یاسەمین کچەکەم ئێستا لە زۆربەی شار دەنگۆکەی تۆو خالید بڵاو بۆتەوە دڵنیابە باوکت ڕێگەچارەیەک بۆ ئەمە دادەنێت نیگەران مەبە. بەڵام دڵنیام زۆر باش نابێت.
"دایە ئۆلیڤیا گوتی بە دڵنیاییەوە.ـــــــــــ
لە ماڵی خالید بووین، زۆر هەستم بە نیگەرانـی دەکرد چونکە دایە ئۆلیڤیام لەلا نەبـوو،ئەوانە هەموو وەکوو بێگانەیەکن بۆمن، هەستم بـە نامۆیی دەکرد.
چاوم کەوتە سەر خالید بەڵام کچێکی لەگەڵدا بوو قۆڵی خالیدی گرتبـوو، ئایـا ئەمە ئەو کەسەیە کـە خالید خۆشی دەوێ!
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Romanceزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک