|11|

47 7 12
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ




سەرم سوڕما بـوو بەڕاسـتی خالید بـوو دەستـی ڕاگرتبوو تا بەیەکەوە سەما بکەین! سەیری نینـام کرد ئاماژەی بەوەدا  منیش دەستێ بگرم بەڵام دوودڵ بووم، زۆر دوودڵ...



هەناسەیەکـی قوڵم هەڵمژی، جگـە لە ڕازی بـوون هیچیدیکەم لەدەست نەدەهـات. دەستـم کردە ناو دەستـی و چەنـد هـەنگاوێک لە مێزەکـە دوورکەوتنەوە  تا گەیشتینە ناوەڕاستی هۆڵـەکەوە.




باشبوو موزیکەکە خاو کرابۆوە، چوند هەنگاوێکـی ئاسان بـوو و دەمتـوانی پەیڕەوی بکەم. دەستێکم لەناو دەستی خالید بـوو ئەوەی دیکەشم لەسـەر شانی بـوو. خەریک بوو بەهۆی شەرمەوە ببورێمەوە خالید بەردەوام زەردەخەنەی لەسەر ڕوخساری بوو و چاوی لەسەرم هەڵنەدەگـرت، ئـەوەش زیاتـر دەیشڵـەژاندم، هیوام دەخواست دەنگی موزیکەکە زیاتـر بەرزببێتەوە چونکە دەترسم خالید گوێبیستی دەنگی دڵـم ببێ.



دوای ئەوەی موزیکەکە  وەستا هەمومان چەپڵەیـان بۆ پارێزگار لێدا.

سوپاس بۆ ئەوەی ڕێگەتدا سەمات لەگەڵ بکەم. خاتـوو یاسەمین.
"خالید بە چرپەوە لە نزیک گوێم گوتی، سەڕەڕای چەپڵـە زۆرەکەی ئەوێ و دەنگە دەنگ و هاوارەکان هێشتـا دەنگێ خالید بەسەر هەموو شتێکـدا زاڵبوو
" تەنهـا بە زەردەخەنەیـەک وەڵامـم دایـەوە پاشـان گەڕامـەوە شوێنەکەی خـۆم و خالیدیش لەلای منەوە وەستـا، هیوادارم تێبینـی ئەوە نەکـات کە مـن سوربومـەتەوە.

شـۆک بووم چاوەکانم فراوان بوون کاتێک دایک و باوکی یامیرم بینـی.
یەکسەر چاوم گێڕا بەتەواوی شوێنـەکەدا تا بزانـم یامیریـان لەگەڵدایە یاخود نا. هەناسەیەکی ئاسودەیم  هەڵکێشـا کاتێک نەکـەوتە بەر چـاوم، ئـەوەش ئاسودەیـی کردم.




کەساکان بەردەوان بوون لە دەربڕینی خۆشی، وە کارەمەندەکان بەردەوام بوون لە پێشکـەشکردنـی خواردن و خواردنەوە بە میوانەکان. دایک و باوکـم دڵخـۆش بوون بەردەوام زەردەخەنەیـان لەسـەر ڕوخسار بوو کە لەگەڵ میوانەکان خەریکی گفتوگۆ کردن بوون، ئەوەش دڵخۆشی دەکردم، لەکاتـی سەیرکردیاندا بەردەوام زەردەخـەنە لەسـەر ڕوخسارم بوو. سوپاس گوزار بـووم چونکـە بەشێک بووم لەو خێزانە و توانیـم دەرفەتـی ئەوەم هەبـێ ئەو جیهانەی ئێرەش ببینـم، تەنانەت هەرچیەکیش ڕوبدات من هەرگیز ئەو خێزانە لەبیرناکەم، ئیتـر تەنانەت ئەگـەر لە جیهانەکەی تریش ببـم ئەمـانە بون بە بەشێک لەژیانم.
"لە خەیاڵ هاتمـە دەرەوە سۆنیا لەگەڵ دایکی هێلینا هاتنەلای ئێمـە و سڵاویان کرد.

یاسەمین زۆر دڵخۆشبووم بەدوبارە بینینـەوەت.
" سۆنیا گوتی و ئامێزی لێمدا.


منیش خۆشحاڵ بووم سۆنیا.
"لەو قسانەدا بوین مەیسا هاتـە لامان.



| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now