|لە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی|
ــــــــــــــــ
یاسەمین!
تەنها حەوت مانگت ماوە،کە گەیشتە ڕۆژی خۆی دەبێت تۆ ئەرکەکەت بەئەنجام بەگەیەنیت ئەگینا ژیانی تۆ کۆتایی پێدێت کچەکەم. هەموو شتێک ئەو ژیانەی کە لێیوەی دێیت هەرگیز ناتوانی بچیتەوە بۆی، بۆیە ئەوەی لەدەستت دێت ئەنجامی بدە.
"دایە ئۆلیڤیا گوتی و دەستی بەسەرمدا هێنا، ئەو ژنێکی میهرەبان بوو لە پیرێژنە جادوگەرەکە نەدەچوو.دایە ئۆلیڤیا!
"بەو ناوە بانگیم کرد هەستێکی سەیری هەبوو بەڵام حەزم دەکرد وا ناوی بهێنم.دەموێ بگەڕێمەوە. هەرچیم لەدەست بێ دەیکەم بۆ ئەوەی ئەرکەکەم بەباشی ئەنجام بدەم.
" گوتم بەشێوەیەکی دڵنایی. بێگومان ئەرکەکە قورس نیە ئەمە بەدەست خۆمە بێگومان ناکەومە خۆشەویستی خالیدەوە من کەسێکی پێگەیشتوم بێگومان ئەوە هیچ کارێکی ئەستەم نیە وە ئەستەمیش نابێ.لە خەیاڵ هاتمە دەرەوە کاتێک یەکێک لـە خزمەتکارەکان هاتە ژوورەوە و کەمێک چەمایەوە.
خانمەکەم،بەڕێز خالید لێرەیە و دەیەوێت سڵاو لە خاتوو یاسەمین بکات.
"کاتێک خزمەتکارەکە گوتی یەکسەر هەستانەوە سەر پێ لە شۆکیا.دایە ئۆلیڤیا! ئێستا من چیبکە؟
" گوتم بە شڵەژاویەوە.ئارامبە کچەکەم،ئەوەی لەسەر تۆ پیویستە، تەنها ئەوەیە بڕۆیت و سڵاوێکی لێبکەیت و هیچیتر، بە ئاسایی ڕەفتار بکە و وامەکە سەرنجی بەلای خۆتا ڕابکێشیت و یەکەسەر بگەڕێوە ژوورەکەت تەواو؟ بێگومان منیش دێم لەگەڵت بۆیەنیگەران مەبە.
" دایە ئۆلیڤیا گوتی بە دڵنیایەوە و منیش سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند. بەڵام هەر شڵەژابووم.هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لەگەڵ دایە ئۆلیڤیا چوینە حەوشەی کۆشەکەوە و بینیم بە جلێکی ڕەشەوە وەستابوو و کڵاوێکی ڕەشەیشی لەسەردا بوو.
کوڕەکەم!
" دایە ئۆلیڤیا گوتی و خالید یەکسەرئاوڕی دایەوە و هاتە پێشەوە و دەستی دایە ئۆلیڤیای ماچ کرد.سڵاو دایە ئۆلیڤیا، تەندروستیت چۆنـە؟ ماوەیەک دەبێ نەمبینیوی.
" خالید گوتی بەڵام نەمتوانی بەباشی ڕوخساری ببینم بەهۆی کڵاوەکەیەوە، پاشان سەیری منی کرد.سڵاو خاتوو یاسەمین.زۆر داوا لێبووردن دەکەم بۆ ئەمڕۆ بەهۆی گالیسکەکەی ئێمەوە وابزانم کەمێک ئێوەمان ترساند؟
"خالید گوتی و سەیری منی کرد.ئــ! سڵاو، کـ... کێشە نیـە.
"گوتم بەڵام هەستم بە شڵەژاوی دەکرد خۆم نەمدەزانی بڵێم چی هەستێکی سەیری هەبوو، هەموو ئەو کێشانەی تێیکەوتووم لەبەر ئەو کەسەیە ئێستا ڕێک لە پێشم وەستاوە. چی ئەگەر ئێستا هەموو شتێکی پێبڵێم؟ ئایا ئەوکات دەبێ بمگەڕێننەوە؟
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Romanceزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک