|7|

47 8 108
                                    


|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|


ــــــــــــــ



لە دیار پەنجەرەی ژوورەکەم وەستابووم.... بیرم لە هەمـوو شتێک دەکردەوە، هەمـوو شتێک....


هەمــوو شتێک زۆر لە ناکاو ڕویاندا، هێشتا نازانم من بەڕاستـی لێرەم یاخود ئـەوە تەنهـا خەوێکـی ناخۆشە و هیچیتـر. بیری هەموو شتێکم کردوە لە ژیانی ڕابردووم، تەنانەت بیری بۆڵە بۆڵەکانی باوکیشم کردوە، هەرچیەک ڕوبدات پێویستە من بگەڕێمەوە چونکـە خەریکە شتەکان بەباشی ناڕۆن!

یاسەمین خەریکـە ئاشقی خالیـد دەبـێ!

ئـای نەفرەتی. بەڵام یاسەمین منم، ئەوە هەستەکانی منە، پێوسیتە خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم. من هەمـوو ڕوداوەکان دەزانم ئێتـر بۆچی وام بەسەر دێ؟


پێویستـە لـە خالید ڕزگـارم ببێـت، وە لـەو هاوسەرگیریەش. تاکە ڕێگە چـارەش بۆ ئـەمـە تەنها هێلینایـە وە خالیدیش. دەبێت ئەوان بەیەک بگەن و منیش ڕزگارم ببێت...
"لە خەیـاڵ هاتمە دەرەوە کاتێک مەیسا خـۆی بەژورێدا کرد.



یاسەمین! بۆچـی تا ئێستا نەخەوتی؟
" مەیسا گوتی و هاتە لای مـن ویستم قسەبکەم بەڵام تێبینیم کرد چاوی کەوتە سەر یاداشتەکەم کە بیرم چـووبوو هەڵیبگرم.




ئـەوە! یاداشت....
"مەیسا ویستی بچێت یاداشتەکە هەڵگرێ بەڵام پێش ئەو ڕامکرد و لە پشتی خۆمدا شاردمـەوە.




یاسەمین، چـی لەناو ئەو یاداشتـە هەیـە؟
" مەیسا بەگومانـەوە گوتی و برۆیەکی بەرز کردەوە.



هیچ!واتـا هیچ شتێکی تێدا نیـە.
"گوتم بەشڵەژاویەوە و خێرا یاداشتەکەم کردە نێو دۆڵابەکەوە.



یاسەمین، یاخود هێشتا بیر لە یامیر دەکەیتەوە؟ یاسەمین تۆ ماوەیەکی دیکە لەگـەڵ خالیـد هاوسەرگیری دەکەی! تۆ هەست بەمە دەکەیت؟
"مەیسا گوتی و برۆیەکی بەرز کردەوە. وادیارە من. پێشترم هەستم بۆ یامیر هەبوە! وەک ئەوەی نینا باسی کرد. ئێستا مـن چـۆن ئەو مەسەلەیـەی بـۆ ڕوون بکەمەوە. دایە ئۆلیڤیا تکایە فریام کـەوە، هەموو شتەکان خەریکە بەسەرمدا دەشکێنەوە...

نەخێر! بێگومان نەخێر مەیسا، ئەمەت لەکوێـوە هێنا؟ هیچ شتێکی لەو شێوەیە نیە دڵنیابـە.
" وەک ئەوەی هەموو شتێـک ڕوون بێت خـۆم دەرخست، بەڵام زۆر شڵەژابووم.



" ڕۆژی دواتر "



دوا نیوەڕۆ بـوو، ویستـم یاداشتەکـە دەرکەم و هەندێ شت دەربارەی خالید بنوسم بەڵام بەپەلە لامدا کاتێک هەستـم کرد کەسێک دێتە ژوورەوە..
دووبارە مەیسا بوو. مـن پێویستە بەباشی ئاگاداری ئەو یاداشتە بم، گەر کەسێک بیبینێت لەوانەیە هەموو شتێکـم لێتێک بچـێـت.



| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now