|8|

57 12 4
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــــ





لە خەیـاڵ هاتمـە دەرەوە کاتێک خالید لەلای ڕوخسارمەوە چەقەنەیەکی لێدا..




یاسەمین! تـۆ باشـی؟
"خالید گوتی بە نیگەرانیەوە و بەشێوەیەکـی کیوت دیقەتی ڕوخسارمی دابـوو و ڕوخساری لێم هێنابوە پێشەوە و منیش چەند جارێـک چـاوم تروکاند.



بـ... باشـم، تەنهـا کەمێک سەرم گێـژی خوارد.
" گوتم و زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد و هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە...



ئێمە لەسەر ڕێگاکە دەرۆیشتین، یەک دوو هەنگاو لە نێوانمان هەبـوو.



یاسەمین، سەیری بکە! دەتەوێ لەوێ شتێک هەڵبژێریت؟
" خالید ئاماژەی بۆ فرۆشگایەک کرد کە دیـار بـوو کەلو پەلی جوانکاری ئافرەتانـی لێبوو، بەبێ ناڕەزای تەنها سەرم بە مانای بەڵـێ جوڵاند و هیچیتـر. هەرخۆی گرینگی چی هەیە ئەمە دیاری بۆ خۆشەویستەکەی خالید ببـەم..



کاوەت ئەوێ هەڵیبژێرە. باشە جوانترین شت چیە لەلای ئافرەتان؟



بۆ هێلینا؟
"گوتم و زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد. . یاخود بەڕاستی من ئێستـا ئەو کەسەم کە خەرێکە گاڵتـەی پێدەکەیـت خالید!




تـۆ گاڵتـە بەمـن دەکەیت؟
" گوتم برۆیەکـم بەرز کردەوە و خالید یەکسەر پێکەنـی.


گاڵتەکردن بەو جوانیەی تـۆ زۆر خـۆشـە.
"خالید گوتی و بە شەرمـەزاریەوە سـەری خـۆی خورانـد بەڵام هەموو شتێکی تێکدا لەکاتی قسەکردنی دواتریدا




هێلینا گوڵی خۆشدەوێ، جوانتریـن شـت بـەلای ئەوەوە گوڵـی سورە... هەروەهـا حەزی بە چێشت لێنانـە، حەز دەکا کاتێکی زۆر بە چاندنـی گوڵـەوە بەسەر ببـات، حەزی بە پیاسەکردنـە.
هەمـوو وردەکاریەکانیـم خۆشەوێ. ئەو میهرەبانـە وە هەروەها زۆر جوانـە.....
"خالید گوتـی و سەری نزم کردەوە لە دڵیدا زەردەخەنەی کرد. لەناخی دڵیەوە باسی هێلینای دەکرد ئەوەش منی ئازار دا، هەمـوو وردەکاریەکانی دەربارەی ئەو دەزانـی بەڵام هیچ شتێکی دەربارەی مـن نەدەزانی.
ئـەمـە بەڕاستـی ئـازاری دام.




ئـەمە جوانە یاسەمین؟ داپیرەم پێیدام تا بیدەم بەو ئافرەتەی بێ دوودڵی دەمەوێ بیکەم بە خێزانـم.
" لە خەیاڵ کردن هاتمـە دەرەوە کاتێک خالید ملوانکەیەکی لە شێوەی دڵێکی سـور بەدەستـەوە بوو.

ئهـم. زۆر جوانـە دڵنیام هێلینا بەدڵی دەبێت.
" دڵم ئازاری هەبوو بەڵام دەمەویست ئەو ملوانکەیە بدزم و لە جیهانەکەی خۆم بیفرۆشم دڵنیام پارەی باشی دەکرد پێویستە پێش ئەوەی بگەڕێمەوە کۆمەڵێ شت ببەم تا لەوێ بیفرۆشم و کەمێک دەوڵەمەند ببم و ژیانم بەباشی بەڕێ بکەم.




| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now