|16|

20 5 32
                                    

|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|

ــــــــــــــ





دوا تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی باوکـم لەگەڵ پارێزگار لەکۆتاییدا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، بەهۆی تێک چوونی کەش و هەواوە پێویستە ماوە دوو ڕۆژ لەناو کەشیدا بین تا دەگەینە ماڵەوه.ئێوارە ماڵئاوایمان لەهەموو ئەوانەی ئیرە کرد و بەشە ناوخۆییەکەمـان بەجێهێشت.





کاتێک گەیشتنە بەندەرەکە بۆ ماوەیەک لـەوێ وەستاین پاشان خالیدم بینی لە گالیسکەکە دابەزی بەڵام منی نەبینی چونکە لەگەڵ چەند کەسێکـدا قسەی دەکرد. تێبینی هەموو وردەکارییەکانیـم دەکرد، قسەکردنەکانـی، و جوڵەکانی وە زەردەخەنە جوانەکانی، هەموو شتێکی ئەو بۆمن تایبەت بـوو.


ئۆو، خوایە ئەڵێم بۆچی دەبێ یاسەمین خەیاڵی ڕۆیشتبێ!
"لە خەیاڵ هاتمە دەرەوە هەرکە مەیسا لە بردەمم دەرکەوت.



ئێستا دڵـت  بەخێرایی لێدەدا ئەی وایە؟
" مەیسا بە گاڵتەجاڕیەوە گوتـی.



بێگومان لێدەدا، چونکە من زیندووم. تێگەیشتی هاااا؟
"گوتـم و زمانم لێی دەرهێنـا.




هەرکاتێک بیبینی یان قسەی لەگەڵ بکەی جەستەت گەرم دادێت؟ وە کاتێک لەدەور و بەری ئەویـت پەپولەی زگت بەردەوام ئەجوڵێنەوە؟



بێگومان نەخێر، پەپولە نا، مارێ تێدایە مار...
" نەمدەزانی چی بڵێـم تا مەیسا بێدەنگ بکەم ئەترسـم دایە ئۆلیڤیا گوێی کە قسەکانـی بێ لەکاتێکدا کەمێک لەدووری ئێمەوە وەستابوو.



دەی بیڵێ!  دەشڵەژێیت کاتێک خالید دەبینی، ئەی وانیە؟
" مەیسا پێداگری کرد  لەوی دان بەوەدا بنێـم بەڵام بێگومان هەرگیز کارێکی لەوشێوەیە ناکەم.


بێگومان نەخێر.
" گوتـم بەدڵنیاییەوە بەڵام مەیسا شۆکی کردم.



کەواتە ئێستا خۆم دەیبینـم.
"لەگەڵ تەواو بوونی قسەکانی مەیسا یەکسەر بەرەو خالید ڕۆیشت ویستم بوەستێنم بەڵام ئەوە بێسود بوو.





ئای بە نەفرەت بی.
"گوتـم بەدەستـم چاوم داپۆشی تائەو شەرمەزاریەی ئێستا ڕودەدا نەبینیم. مەسیام بینـی لەگەڵ خالیـد قسەی دەکرد یەکسەر خالید سەیری منـی کرد و زەردەخەنەی کرد، پاشان هاتنـە لای ئێمـە و کەشتیوانەکەشیان لەگەڵدا بـوو. بێگومـان ئەو مەیسایە منی ڕسوا کردوە لەلای خالید.



خالید کەمێک لەگەڵ کەشتیوانەکە قسەی کرد و گەڕانەوە لای ئێمـە..


باشترین ژوور بۆ خاتو یاسەمیـن ئامادە بکـە وە خێزانەکەشی.
"خالید گوتـی



بێگومان تۆ زۆر گرینگی بە هاوسەری داهاتووت لەگەڵ خێزانەکەی دەدەیت.
" کەشتیوانەکە گوتـی و خالیدیش لە شەرمەزاریا پشتە سەری خۆی خوراند، هەستـم دەکرد ڕوخساری سوور بۆوە بۆیە سەرم بەرز نەدەکردەوە
لەناخەوە زەردەخەنەم کرد کاتێک خالیدم بـەو شێوەیە بینی.





You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: a day ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |Where stories live. Discover now