|لە ساڵی 1822 خۆشم دەوێی|
ــــــــــــــ
لە خەیـاڵ هاتمـە دەرەوە کاتێک خالید و سۆنیـا خەریک موناقەشـە کـردن بـوون. بۆ ساتێک سوپاسی خودام کرد، چونکە ئەمـە هەمـووی تەنهـا خەیاڵێک بوو، بەڵام هەستێکی ترم، بەمـە دڵخۆش دەبوو گەر ئەمـە ڕاستەقینە بوایە، لەلایەکی تریشەوە خەمبار دەبووم.
بۆچی ناتوانـم یاسەمین ببەم لەگەڵ خۆمدا کاکە؟
"سۆنیـا گوتـی لەکاتێکدا هێشتـا قۆڵی منی گرتبوو، خالید سەیری کردم بەڵام یەکسـەر چـاوی لادا، هـەر بەڕاست هۆکار چیە خالید ڕێگە نادا بڕۆمە لای کوڕی تر؟!ئـەمـە نابێت چونکـە....چونکه هێشتـا یاسەمیـن وەک دەستنیشانکراوێکی من لەلای خەڵک ناسراوە، بۆیە ڕێگە بەوە نادەم لەلای کوڕیترەوە ببێنرێـت، دواتر خەڵک چێمان پێدەڵێن؟
"خالید گوتـی و منی بۆلای خۆی ڕاکێشا و لەدەستی سۆنیا دەریهێنام.تـۆش ڕاست دەکەیت کاکە، بێگومان یاسەمین لەئێستادا هیتۆیە، نابێ کەس لێی نزیک بکەوێتەوە.
" هەرکە سۆنیـا قسەکانی گـوت هەستم بە دڵتەنگی کرد، خالید تەنهـا بۆ ئەوەی کـەس قسەی لـەسەر نەکەن حەزناکا مـن لە کوڕێکیتر نزیک ببمـەوە، نا لەبەر ئەوەی هەستێکی بۆمن هەبێ! هەستم دەکرە ئێتر ئەو شوێنە هەوای بۆمن تەواو بوە هەناسەدانم قورس ببـوو. قۆڵـم لەدەستی خالید دەرهێنـا بـۆ ساتێک سەیری یەکترمان کرد من بەبێ هەستیەوە سەیریم کرد و یەکسەر لەوێ چومە دەرەوە.وەک گەمژەیەک بیرت لەچی دەکردەوە یاسەمین؟
خالید تۆی خۆش دەوێ؟ بێگومان خۆشـی ناوێـی، وە هەرگیز ئەمە ڕوونادات، ئەو ئاشقی هێلینایـە، چـاوی کەسیدیکە نابینێ جگە لە هێلینـا.
بـۆ چی من! ئایا هیچ کەسێکی دیکە نەبوو ئـەم ئەرکەی پێ بسپێرین؟ وادیارە هەرگیز جارێکی دی ناتوانـم بگەڕێمەوە. پێویستـە قسە لەگەڵ ژنـە جادوگەرەکە بکەم، دەبێت بەهەر ڕێگایەک بێـت من بگەڕێمەوە ماڵەوه، ئاخر منیش ژیانـم هەیە وە خێزانێکم هەیە، بەچ هۆکارێکی گەمژانە لێرە خەریکی خەمخواردنـم؟
"لە خەیـاڵ هاتمـە دەرەوە کاتێک گوێبیستی دەنگی خالید بووم.یاسەمین...
بەتەنها چیدەکەیت لێرە؟ لەژوورەوە بێزار بوویت؟
" خالید لەنزیکمـەوە وەستا و منیش هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە.نەخێر، تەنهـا حەزم کرد هەوایەکی پاک وەرگـرم.
"گوتـم چاوم لەسەر خالید لابرد. ناکرێ ئێستا بڵێم بەهۆی تۆوە لەژوورەوە ڕۆشتـم، ئـایا دڵتەنگ دەبی؟ بێگومان دڵتەنگ نابی...بۆ ساتێـک بێدەنگ بووین و هەردوکمان سەیـری دەرەوەمان دەکرد تا خالید بێدەنگیە کەی شکاند.
دڵخۆشـم، بە بەینینـی ملوانکەکە لە ملت.
" خالید گوتی بەبێ ئەوەی سەیرم بکا. لەوکاتەوەی خالید ملوانکەکـەی کردە ملـم دامنەنـاوە وە ناشمەوێ دایبنێـم، بەڵام نازانم خالید چـۆن بیرم لێدەکاتەوە؟
YOU ARE READING
| لـە ساڵـی 1822 خۆشـم دەوێـی |
Romanceزۆری فـەرقـە ، مـەیلـی دڵ و چـەرخـی زەمـانــە! 10/10/2024 ~ دەسـت پێـک