تاتسکی: ئەو هەموو ڕێگایە بۆ کوێ دەڕۆین؟
چیکا: وەک وتم کەرەستەی ئامادەکاری بۆ شەوی سەری ساڵ
تاتسکی: تۆ بەنیازیت لە ماڵەوە بەتەنها ئاهەنگ بگێڕیت؟
چیکا: دواتر دەیبینیت
تاتسکی: باشە
چیکا: ئەوە فرۆشگایەکی باش دیارە، با بچینە ئەوێ
تاتسکی: بە ئارەزووی خۆت
##چوونە نێو فرۆشگاکەوە و چیکا چەندین کەرەستەی ئاهەنگی لەگەڵ خۆیدا برد و لەسەر مێزی فرۆشتن داینا##
چیکا: ئەوە چەند دەکات؟
فرۆشیار: بە هەمووی ٢٣.٦٠٠ یەن دەکات
*چیکا پارەکەی پێشکەشکرد و چوونە دەرەوە
تاتسکی: چییی؟، تۆ توانیت لەگەڵ فرۆشیاری فرۆشگاکە قسە بکەیت، بەڵام چۆن؟
چیکا: دەزانیت پرسیاری زۆر و بێمانا دەکەیت؟، ئایا شتێکی ئاسایی نیە لەکاتی شت کڕیندا قسە لەگەڵ فرۆشیارەکە بکەیت؟
تاتسکی: بەڵام تۆ پێشتر نەتدەتوانی!!
چیکا: ئەگەر بەردەوامیت لەو قسانە من دەڕۆم، کارێکی زۆرم لەپێشە تا بیانکەم
تاتسکی: بمبوورە، من وازدەهێنم
چیکا: باشە، کەواتە ئێستا دەچینە ماڵی ئێوە، لەوێ ئاهەنگەکە سازدەکەین
تاتسکی: بەڵام لێرەوە دوورە
چیکا: بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم دەچین وەک هەمیشە
تاتسکی: تۆ شۆفێری دەزانیت؟
چیکا: ماوەیەکی زۆر دەبێت کە مۆڵەتم بەدەستهێناوە، خۆت شۆفێری منت بینیوە، کێشەم هەبووە؟
تاتسکی (لە ناخی خۆی): ئەو باسی چی دەکات، من هیچم لەبیر نیە، ئەمە چ جۆرە خەونێکە من تێناگەم، ئەو دەچێتە ماڵی ئێمە، ئایا دایک و باوکم لێرەدا زیندوون؟
##پاش ماوەیەک لە ڕۆیشتن، گەیشتنە بەردەم ماڵەکە##
چیکا: تۆ دانابەزیت؟
تاتسکی: من تەنها سەرم سووڕماوە
چیکا: لە چ شتێک؟
تاتسکی: ئەم خانووەی ئێمە یەکێکی تر تیایدا دەژیا ئەویش وڵاتی جێهێشت لەگەڵ هاوسەرەکەیا، دایک و باوکم مردبوون
چیکا: تاتسکی....
تاتسکی: بەڵێ
چیکا: تۆ لە جیهانێکی جیاوازەوە هاتوویت؟
تاتسکی: مەبەستت چییە؟
چیکا: تۆ قسە و پرسیاری زۆر بێمانا دەکەیت، وا دەردەکەوێت تۆ کە ئێستا لەگەڵ من دایت، ئایا ئەوە گیانی ئەو جیهانەیە کە تیایدا من مردبووم؟
YOU ARE READING
کچە نامۆکە
Romanceپاش ئەوەی "تاتسکی هایاما" ڕووداوێکی بەسەرهات و کەوتە باری کۆماوە دوای ساڵێک و ٧ مانگ لە نەخۆشخانە هۆشی هاتەوە، کاتێک چاوی کردەوە کچێکی بە ناوی "چیکا" لە ژوورەکەی بینی لەو ڕۆژەوە بوونە هاوڕێ بەوپێیەی "تاتسکی" هیچ کەسێکی نزیکی نەمابوو، بەڵام ئەو "چیکا...