𝙿𝙰𝚁𝚃*6☽

9.2K 1K 216
                                    

من ئەم ژیانەم ناوێ ، لەگەڵ تۆ !

Jungkook's POV

ئەمشەو نەمتوانی بەباشی بخەوم ، زۆر زوو هەڵسام لەخەو ، بۆیە بانگی یۆنگسوم نەکرد ، پاڵکەوتم و سەیری مۆبایلەکەم ئەکرد ، سەیری ستۆری کچی پورو کوری مامەکانم ئەکرد ، کە وێنەی من و یۆنگسویان پۆست کردبوو ، پیرۆزباییان کردبوو ، منیش سەیرم کرد ، من و یۆنگسوو زۆر بێ کێشە دەرئەکەوتین ، بەڵام یەکێکیان وێنەیەکی دانابو سەرنجی راکێشام،
لە وێنەکە دەستی یۆنگسوو لەناو قۆڵەکانی من بوو ، سەیری یەکترمان کردبوو ، هەستم بە شتێک کرد لە دڵم ، نازانم ئەمە چ هەستێکە ،

دواتر وێنەکەم سکرین کرد ، تا کەمێک سەیم کرد ، دواتر مۆبایلەکەم دانا و لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە ، ویستم بڕۆمە خوارەوە بەڵام

لەبەردەم ژوورەکەی یۆنگسوو وەستام، تەنها ئەمەویست بیبینم کە خەوتوە ، دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە ،

سەیری سەر جێگاکەیم کرد ..... بەڵام یۆنگسوی لێ نەبوو!!!!!!
ڕاستەوخۆ هەستم بە شڵەژان کرد ، ئایا ئەو ڕۆشتوە ؟؟؟

خەریک بووم سەیری شوێنەکانی ژوورەکەم ئەکرد وتم لەوانەیە لە دەستشۆر بێ ،

بەڵام

دەنگە نەرمەکەی یۆنگسوو لە دواوە هات، چاوەکانم داخست و هەناسەیەکم هەڵمژی ، باشە بۆ ئەوەنە شڵەژام؟

یۆنگسوو: تۆ لێرە چی دەکەی،؟

« روم کردە یۆنگسوو بە شڵەژاوی وتم، »

؛ ئـ ئێ من هاتم بانگت بکەم تا لەخەو هەڵی بەڵام تۆ زوتر هەڵسای

یۆنگسوو: من بۆ ئەوە هاتمە سەرەوە تا بانگت بکەم ، نانی بەیانی ئامادەیە

« کەمێک سەرسام بووم ، ئەو بەر لەمن هەڵساوە و نانی ئامادە کردوە ؟؟؟

؛ تۆ خواردنت ئامادە کردوە ؟

یۆنگسوو: بەڵێ بۆ؟

؛ئێ هەروا ، دەی با بڕۆین

« بە خێرایی ڕۆشتمە دەرەوە ، ڕۆشتمە خوارەوە بینیم سەرمێزەکە ئامادە بوو ، ڕۆشتم دانیشتم ، یۆنگسووش لەبەراممبەرم دانیشت ، دەستمان کرد بە نان خواردن ،، واهـ بەڕاستی زۆر خۆش ئامادەی کردوە ،

تەواو بوم لە نان خواردن ، لەسەر مێزەکە هەڵسام و وتم »

؛ سوپاس بۆ خواردنەکە ،

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now