𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷𝟿☽

10.4K 969 291
                                    

Jungkook's POV

ئایا پێویستە هەر کاتێک بخۆمەوە تۆشی ئەم سەرئێشەیە بم ؟

ئاهـ خوایە ئازاری زۆرە ،

کاتێک وردە وردە چاوەکانم کردەوە ، خۆمم دۆزیەوە لە باوەشی یۆنگسوو، منی لە باوەش گرتبوو ، تەنها سەیرم ئەکرد کە چەند بە جوانی خەوتوە ،

وابزانم من دواکەوتوم لە خۆشویستنت ،

ئەم هەموو شتە چی بوو بەسەرم هات لەم چەند ڕۆژەدا ؟ بە تەواوی ناخۆش بوو هەموو خولەکێکی ،

ئۆو ، دەستم ئازاری هەیە ،

سەیری دەستمم کرد ، دەستم بە برین پێچ بەسترا بوو ،

تەنها دووێنێ شەوم بیر کەوتەوە ،

واتا چی ؟ یۆنگسوو لەمن خۆشبوە ؟ تەنها ئەمەوێ تێبگەم ،

بە ئاسودەیی لە باوەشم گرت ، ئیتر ڕێگە نادەم دوور بم لەو باشە ، هەرگیز

کاتێک لە باوەشم گرت ، یۆنگسوو جوڵەی کرد بۆ هەڵسان و چاوی کردەوە کاتێک بە خەواڵویی سەیری کردم

ویستی دوور بکەوێتەوە ، بەڵام باوەشەکەم توند کرد و ڕێگەم نەدا  بڕواتە دەرەوە لە باوەشەکە»

؛ بمێنەوە

یۆنگسوو: تەنها ڕێگە بدە بڕۆم

؛ تەنها ...... گوێم لێ بگرە

« دەستی خستە سەر سینگم کاتێک پاڵی پێوە ئەنام تا ئازادی بکەم »

؛ پێویستە ئەوە بزانی کە ..... ئێ تۆش لە شوێنی من بویتایە هەمان شتت ئەکرد

« تەنها لە یەک وشە ئەترسام کە لە دەمی یۆنگسوو بێتە دەرەوە *جیابوونەوە* تەنها داوای ئەمە مەکە »

؛ ئەو کاتەی گەڕامەوە ماڵەوە لە لایەن.... ئاهـ ئەو نەفرەتیەوە چەند وێنەیەکم پێگەیشت ، من لەکوێ ئەمانە بزانم ؟ تەنها ...... ئاوا بیرم کردەوە

هۆنگسوو: بەڵام ئەتوانی پێم بڵێی، بەڵام ... ئایا تۆ ئەمەت بە هەلێک زانی بۆئەوەی لەگەڵ لاریا بیی؟

« بە دەنگێکی سارد وای وت، تکایە ، تەنها مەگری »

؛ نەخێر ، بە تەواوی ئاوا نەبوو کە تۆ بینیت ، ئەو تەنها .... هەوڵی نزیک بوونەوەی دا لەمن

یۆنگسوو: بەلامەوە گرینگ نیە ، ئەمەوێ بڕۆمە دەست شۆر

« هیچ قسەیەکم نەکرد و ڕێگەم دا بڕوا ، منیش بۆ گەرماو ڕۆشتم

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ