Yongsu's POV
« هەستم بە سەرئێشە کرد ، شانەکانم ناتوانم بە تەواوی بجوڵێنم ئازاری هەیە ، بەبێ ئەوەی چاوەکانم بکەمەوە دەستم لەسەر شانم دانا تا مەساجی بۆ بکەم ئەم ئازاری نەمێنێ ،
باشە قۆڵەکانم بۆ ڕوتە؟؟
کەمێک چاوم کردەوە ، دەسم بەر سکم کەوت ،
کەوا جل؟؟؟
چاوەکانم تا دوا ئاست بوونەوە ، خێرا هەڵسام ، سەیری لەشم کرد ، تەنها جلی ژێرەوەم لەبەرە !!!!چی دۆزەخێر رویداوە ؟؟ بۆچی ناتوانم هیچم بیر بکەوێتەوە ؟؟
دوێنێ شەو !!!!
دەستم بە سەرمەوە گرتبوو تا بیرم بکەوێتەوە دوێنێ شەو چی ڕویداوە ؟؟
بەڵام نەمتوانی هیچم بیر بکەوێتەوە ،
دوای هەموو ئەوانە ئینجا تێبینی ژوورەکەم کرد ، ئەمە ژووری جونگکووکە ؟؟؟ مـ من !؟ چیم کردوە ؟
بەخێرایی هەڵسامەوە ، سەیری دەورو بەرم کرد جلەکانم لە ئەرزەکە کەوتبوون ، تێبینی سەر مێزە بچوکەکەم کرد پارچە کاغەزێکم بینی، دڵم خەریک بوو لە سینەمان دەر ئەهات ، بەپەلە کاغرزەکەم هێنا ، نوسراوێکی لەسەر بوو
داوای ڕوونکردنەوەم لێ مەکە، خۆشم بیرم نیە چی ڕویداوە ،
شڵەژاو بووم بە جورێک لە شوێنێک دانیشتبووم نەمئەزانی چی بکەم ،
هەڵسام ڕۆشتمە گەرماو ، خۆم کۆ کردەوە ، هەموو شتێک ئەزانین تەنها چاوەڕێ ئەکەم جونگکووک لە کۆمپانیا بگەڕێتەوە ،
لە گەرماو هاتمە دەرەوە ، شتێکم ئامادە کردبوو خواردم ،
بەڵام ، من بیرم کەوتەوە کە دوێنێ شەو لەگەڵ جەیبی و ئایرین بووین ، ئای باشترە بە ئایرین بڵێم کە چی ڕویداوە
بەپەلە مۆبایلەکەم هەڵگرت و پەیوەندیم پێوە کرد ،
؛سڵاو ئایرین
ئایرین: هێی کچێ سڵاو ، ئەمشەوت باش بەسەر برد ؟
؛ تکایە بیبرەوە ، پێم بڵێ دوێنێ چی ڕویدا ؟
ئایرین: ئێهـ ، ئێمە ڕۆشتین بۆ باڕ ، هەموتان زۆرتان خواردەوە و سەرخۆش بوون ، جونگکووک شەری کرد لەبەر ئەوەی پیاوێک سەیری تۆی ئەکرد ، دواتر من ئێوەم گەڕاندەوە ماڵەوە ، جونگکووک تەواوی کاتەکە ئەیگووت تۆ هی منی، بەڵێ ئیترتۆ هی ئەوی،
ئیتر من ئێوەم گەڕاندەوە ماڵەوە ببورە نازانم ئێستاش بۆچی ئاوا شڵەژاوی و دوێنێ شەو لە ماڵەوەتان چی ڕویداوە
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/