After 1 month
"دوای یەک مانگ"
.
.
.Yongsu's pov
ئێ .... کەمێک لەم لایەش بدە
جونگکووک: ئۆهـ باشە ،
« جونگکووک خەریک بوو بۆیەی ئەدا لە نینۆکم، ئەو بە باشی ئەی کرد ،
ئەمە کۆتا نینۆک بوو کە خەریک بوو»جونگکووک: تەواو.... ئمم.... زۆر جوانە
« وای وت کاتێک سەری بۆیەکەی داخست، سەیری نینۆکم کرد و بە زەردەخەنەوە وتم »
؛ سوپاس ، زۆر جوان لێت داوە !
جونگکووک: ئێ... هاوسەرەکەت لە هەموو شت لێهاتوە
« وای وت کاتێک پاڵی بە قانەفەکە دایەوە ، وە بە فیز دەر ئەکەوت »
؛ ئەزانممم.... تۆ ئەفسانەی ،
جونگکووک: چی دەربارەی لاریا ویۆنگسان ؟ کەمێک بەر لە ئێستا خەریکی قسە کردن بوی لەگەڵ یۆنگسان، چی بوە؟
« ئۆهـ ئەمە ڕاستە ، بە درێژایی ئەم هەفتەیە ، ئەوان زوو زوو ئەڕۆنە دەرەوە ، وە سەرەڕای ئەوەی کە ماوەیەکی ئەوەندە زۆر نیە براکەم و لاریا یەکتر ئەناسن، کەوتونەتە داوی خۆشەویستی یەکەوە ، هەر چۆنێک بێ خۆیان باشتر ئەزانن سەبارەت بەمە،»
؛ بە یۆنگسانم وت کە خەریکی چیت لەگەڵ ئەو ؟ ئەویش وتی، کە ئەمەوێ داوای خۆشەویستی لێ بکەم بەڵام نازانم چۆن ئەمە بکەم، دەنگی شڵەژاوو بوو،
جونگکووک: ئمم.... ئایا ئەمە بەلای تۆوە ناخۆش نیە کە لاریای خۆش ئەوێ ؟
؛ ئۆو نا .... جونگکووک خۆت ئاگاداری گۆڕانکاریە دەرونیەکەی لاریای ، ئەو زۆر باش بوە ،
جونگکووک: منیش وای ئەبینم ، زۆر باشە کەواتە ، پێویستە ئەوانیش سەیری ژیانی خۆیان بکەن
؛ ئهم.... وایە
« بۆیەکەم لە دەستی جونگکووک وەر گرت و ویستم هەڵسم کاتێک هەستم بە هەناسە تەنگی ئەکرد ، بۆچی وام لێهات ؟ »
؛ ئەڕۆم ئەمە دائەنێم
« هەنگاوم نا بۆ پێشەوە ، بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام و دەستم بە سەرمەوە گرت ، ئای ئەمە زۆر خراپە ... چەند ڕۆژێکە خواردن بە ڕادەی پێویست ناخۆم، لەوانەیە هی ئەمە بێ
دوبارە هەنگاوم نا
ئۆهـ سەرم گێژ ئەخوا .... ئەمە چیە ؟ بەر چاوم تەڵغ ببو ، بۆیەکەم لە دەست کەوتە خوارەوە و نەمتوانی بەردەوام بم لە بینینی هیچ شتێک کەوتم
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/