Yongsan's POV
پێویستە خۆم کۆ بکەمەوە ، من خەریکی چیم؟ بۆچی ئاوام بەسەر هاتوە؟
ئەمە دەربارەی کچێکە ..... لاریا
بە تەواوی شڵەژاوی کردووم، کچێک ئەتوانێ تەنها بە سەیر کردنی ئاوا شڵەژاوم بکا؟
ئایا پێویستە ئەو کاتە لەبیر بکەم کاتێک دەرگاکەم بۆی کردەوە و ڕووبەڕوی ڕوخساری بوومەوە ، بە تەواوی نوقم بووم
وە من داوام لەو کرد لەگەڵمان بێتە دەرەوە سەڕەڕای ئەوەی ئەوەندە نزیک نیم لەو ،
ئۆهـ بەتەنها ماینەوە لە هۆڵەکە کاتێک یۆنگسوو جونگکووک ڕۆشتنە سەرەوە ،
بۆچی دڵم ئاوا لێیەدا ، ئەو شڵەژاوە !
لاریا لە بەراممبەر من دانیشتبوو لەسەر قەنەفەکە ، جگە لەوەی من زۆربەی کات سەیرم ئەکرد ، جار جارە ئەمبینی ئەویش سەیرم ئەکا ، ئەمە واتای چیە ؟ تەنها بێدەنگ مامەوە تا ئەوکاتەی یۆنگسوو جونگکووک هاتنە خوارەوە »
جونگکووک ؛ گەر ئامادەن با بڕۆین
« پێویست بوو هەڵسین ئای خوایە نامەوێ شوێنەکەم تێک بدەم ، لە نزیک لاریا باش بووم ،
کاتێک ڕۆشتینە دەرەوەی ماڵەکە بڕیارمان دا بە ئۆتۆمبێلەکەی جونگکووک بڕۆین ،
با بڵێم ... کەمێک وەستام تا ئەوان سەربکەون ، ئای خوایە وتم لەوانەیە یۆنگسوو لە پێشەوە سەرکەوێ ......من و لاریاش ....... یااا لەم مێشکەی من !
لاریا و یۆنگسوو لە دواوە سەرکەوتن، من و جونگکووکیش لە پێشەوە »
جونگکووک: ئێستا بۆ کوێ..؟
« جونگکووک پرسی کاتێک دەستی بە ڕۆشتن کرد ، »
یۆنگسان: بەتەواوی نازانم ، بەڵام...... شوێنێک نزیک کەناری دەریا
یۆنگسوو: ئمممم.... بەڕای من پاڕک باشە
جونگکووک: ڕاستیەکەی منیش وائەڵێم
« بۆ ساتێک بێدەنگ ماینەوە ؟ چاوەڕێی قسەی لاریا بووین ، بەڵام ئەو بێدەنگ مایەوە، بەڵام بۆچی ئەو وەک ئێمە قسە ناکا؟ بە تەواوی بێدەنگە »
یۆنگسوو: چی دەربارەی هەڵبژاردنی تۆ لاریا ..؟ ئایا شوێنێک هەیە بتەوێ ؟
لاریا: ئۆو نا هەر شوێنیک ئێوە بە باشی بزانن
« بوەستە ئەمە هەلێکە بۆ قسەکردن»
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/