Jungkook's POV
؛ هێی بوەستە ... هێشتا ئازاری هەیە ؟ بەرگە بگرە ئێستا ئازارەکەی نامێنێ
یۆنگسوو: ئاهـ .... کەمێک ئازاری هەیە ، ئـ ئممم... تکایە مەجوڵێ
« بە تەواوی ئەو بێ هێزە »
؛ یاااا بۆچی ئاگاداری خۆت نی ؟ چی ئەگەر قاچت شکابا؟
« ئای خوایە ئەو ئاگاداری خۆی نیە !! قاچەکانی خلیسکی برد کاتێک بە شەقامەکە دا تێئەپەڕین »
؛ ئاوا نابێ .....
« پشتم لەو کرد و دەستەکانم بڵند کرد ، بە مەبەستی ئەوەی بێتە سەر
پشتم »؛ دەی وەرە
یۆنگسوو: هێی ... پێویست بەمە ناکا ، باش ئەبم ، ئەتوانم بڕۆم
« ڕووم کردە ئەو ، کاتێک ئەو دوو دڵ دەر ئەکەوت »
؛ وەرە ئیتر ، دەی بەم حاڵەوە ناتوانی بڕۆی
« دووبارە دەستەکانم بۆی ڕاگرت .... ئۆهـ ئیتر هات ، هەڵسام و دەستم برد بۆ بن قاچەکانی ، ئەویشت دەستی لە ملم ئاڵاند ، »
؛ ئێستا بەم حاڵەوە بۆ کوێت بڕفێنم
« بە گاڵتەجاڕیەوە وتم ، لەبەر ئەوەی ئێمە ویستی ئەوەمان هەبوو دوای ئەوەی لە پاڕکەکە گەڕاینەوە بازاری بکەین »
یۆنگسوو: بازاڕیەکەشم لەدەست چوو
« وای وت کاتێک دەنگی بە ساردی ئەهات »
؛ هههه .... قاچت تەنها ئازاری پێ گەیشتوە ، بەیانی ئەڕۆین ، هەم ئەوکاتە چاک ئەبی ،
« خەریک بووم قسەم بۆی ئەکرد ، شەقامەکە تیشکی خۆر لێی ئەدا و سێبەرەکەی ئێمە بە جوانی ئەبیندرا ،
لە پڕ تێبینی دوو شتم کرد کە لە سەرەوەی سەرم بەرز بویەوە ، ئۆهـ ئەمە شاخم بۆ درووست ئەکا؟»
؛ هێی.... خەریکی چی...؟
یۆنگسوو: یاری ئەکەم
؛ یاری بکە .... وە پێویستە لە ماڵەوە یاری لەگەڵ منیش بکەی
« زەردەخەنە کەوتە سەر لێوم ، کاتێک گوێبیستی هیچ قسەیەک نەبووم لە یۆنگسوەوە ، »
یۆنگسوو: جۆنگکووکااا..!؟
« بە چرپەوە وتی کاتێک نزیک بوویەوە لە گوێم »
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/