Jungkook's POV؛ ئایا تۆ هەڵناستی؟
« بە یۆنگسووم وت کاتێک هێشتا هەڵنەستاوە لە خەو ... بە خەواڵووی سەیری کردم»
یۆنگسوو: ئاهـ.... سکم ئازاری هەیە
« نێو چاوانی گرژ کرد کاتێک دەستی خستە سەر سکی... ئاهـ ئایا پێویستە لە کاتێکی ئاوا بەم شێوەیە بشڵەژێم؟ لە بری ئەوەی یارمەتی بدەم!!
نزیک بوومەوە و لە باوەشم گرت ... بە هێواشم دەستم لە پشتی ئەدا ... »
؛ ئارام بە
« سەیری کردم کاتێک زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو ... »
یۆنگسوو:تۆ لەلام بە ... من باش ئەبم
« وای وت کاتێک هەڵسایەوە و هاتە سەر قاچەکانم ... نزیک بوو لە کەمرم.. دەستم خستە سەر کەمەری کاتێک زەردەخەنەیەکم بۆی کرد »
؛ من لەلاتم.... من لەلای هەردوکتان ئەبم ، تەنها ئێوە باش بن
« سوکە ماچێکی بچووکی ڕوومەتیم کرد ... هەڵسامەوە و ئەو بە توندی قۆڵەکانی ئاڵاند لە ملم، وە قاچەکانیشی بە دەوری کەمەرم ، »
یۆنگسوو: ئای دامگرە ،
« لە ڕۆشتن بەردەوام بووم تا ئەو کاتەی ڕۆشتمە دەستشۆرەکە و ئەوم خستە سەر لێواری دەستشۆرەکە .... قاچەکانی ئەجوڵاند کاتێک زەردەخەنەی ئەکرد »
یۆنگسوو: لێرە بمێنەوە جارێکیتر ....
« وای وت کات ئاماژەی بە پێش خۆی دا ، ڕۆشتمە بەراممبەری کاتێک فڵچەی ددانەکەم هێنا لەگەڵ هەویری ددنانەکە ... لە بەراممبەری وەستام »
؛ فەرموو خاتوونەکەم ؟؟
یۆنگسوو : من باشم .... تکایە ئەوەندە لە خەمی من دا مەمێنەوە
؛ هایش ...چۆن ئەتوانم خەمی تۆم نەبێ؟ من ئەمەوێ گرینگیت پی بدەم ،
« نەمهێشت ئیتر قسە بکا دوای ئەوەی فڵچەی ددانەکەم خستە دەستی ...
بە یەکەوە ددانمان شۆرد ....دوای تەواو بوونمان .... کلێنسەکەم بە یۆنگسوو دا بۆ وشک کردنەوەی روخساری وە هی خۆشم هەروا
دواتر یۆنگسووم لە باوەش گرت دووبارە قاچەکانی ئاڵاند لە کەمەرم ....
نزیک بوویەوە لە روخسارم .... دەستی کرد بە ماچ کردنی رووخسارم
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/