𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟷☽

24.7K 1.3K 554
                                    

ڕێکەوتە سەیرەکان *

—————————

Jungkook*s POV

؛پێویستە بڕۆن ؟

دایکم : بەڵێ کوڕەکەم چەند ڕۆژێکمان پێ ئەچێ و ئەگەڕێینەوە ، هێی هەواڵمان پێ گەیشتوە کە داپیرەت ئەیەوێ تۆ بکاتە سەرۆکی کۆمپانیا ، لەبەردەم ئەو هیچ هەڵەیەک نەکەی

« دایکم و باوکم تەنها بەدوای پارەوەن ، خەریکە دڵیان لە سینەیان دێتە دەرەوە بە بۆنەی ئەوەی من ئەبم بە سەرۆکی کۆمپانیا ، هاهـ ،

گوێم پێ نەدا ،ڕۆشتمە ژوورەکەم دایکم و باوکیشم کەمێکیتر ئەڕۆن بۆ دەرووەی وڵات داپیرەشم لەگەڵ ئەوان ئەگەڕێتەوە ، دەمێکە داپیرەمم نەبینیوە

لە ژوورەکەم بووم گیتارم ئەژەند ،

————————-

𝑌𝑜𝑜𝑛𝑔𝑠𝑢*𝑠 𝑃𝑂𝑉

؛ ئایرین واز لەو مۆبایلە دێنی ؟

«ئایرین هاوڕێ بێ وێنەکەم دڵ ناسکترین مرۆڤ،توشی من بوە »

ئایرین:  هێی ئەم کوڕە مامەت زۆر جوانە ،

؛جونگکووک؟

ئایرین: ئاهـ بەڵێ

« بە بێزاری چاوم سوراند ، ئەو ئامۆزای منە بەڵام مانگی جارێک ئەیبینم زۆر کەم قسە ئەکەین، ئاهـ دایک و باوکی ئەو زۆر خۆ هەڵکێشن بەو پارەی کە هەیانە ، باوکی کەسە بەناوبانگەکان ئەهێنێتە ماڵەوە و ئاهەنگی گەورە ئەکەن ،

ئایرین: ڕەسمی نوێی داناوە ، ئاهـ ئەتوانم ژوانی لەگەڵ ببەستم ؟

؛هێی تکایە ئەم باسە داخە

ئایرین: باشە هەڵسە با بڕۆینە دەرەوە و پیاسە بکەین

« پێڵاوەکانم لەپێ کردو ڕۆشتینە دەرەوە ، بە بەردەم ماڵی جونگکووک دا ڕۆشتین چونکە ماڵەکەیان زۆر دوور نیە لە ئەوەی ئێمە ، جونگکووک لە بەردەم دەرگاکە وەستابوو لەگەڵ هاوڕێیەکی قسەیان ئەکرد ،

سەیری ئێمەیان کرد زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و ئەویش بە هەمان شێوە ، ئەمە شتێکی ئاساییە ، ئایرینیش هاهـ حاڵی باش نابوو

دواتر ڕۆشتینە دوکانێکو ئایس کرێممان کری ، وردە وردە ئەمان خوارد و لە شوێنێک دانیشتین

ئایرین: تۆ بۆچی بیر لە خۆشەویست ناکەیتەوە ؟

؛ لەبەر ئەوەی حەزم پێی نیە

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora