Jungkook's POV
توانیم شەوێکی ئاسودەم هەبێ، وەک ئەوەی ئەمویست ،
من بە تەواوی ئەمەوێ لە نزیکەوە لەگەڵ یۆنگسوو بم ، چونکە ....من یۆنگسووم خۆشئەوێ.....
ئەمەش لەم چەند ڕۆژەدا بۆم دەرکەوتوە ،
ئیتر ئەبێ خۆشتبوێم یۆنگسوو
دەمێکە خەبەرم بۆتەوە ، هێشتا لەسەر جێگاکەم ، نەمەویست هەڵسم لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی چاوەکانم کردەوە ، یۆنگسووم بینی کە دەستی لەسەر کەمەرم بوو ، بە تەواوی ئارام دەرئەکەوت،
بە زەردەخەنەوە سەیرم ئەکرد و چێژم لە سەیر کردنەکەی ئەبینی،
ئەو تاڵە قژەی لەسەر چاوەکانی بوو بە هێواشی بردم بۆ دواوەی گوێی
توانیم دەست لە روخساری بدەم ،
سەیری ئەو روخسارە جوانەیم ئەکرد
ئەوەی بۆم دەرکەوتوە ئەوەیە ، ناتوانی زوو بڕیار لەسەر شتەکان بدەی ، تەنانەت خۆشەویستیشت بۆ کەسێک ، هەموو شتێک ئەگۆڕێ
کات بڕیاری لەسەر ئەدا ،
هەروەک چۆن دڵی من لە ڕقەوە براممبەر یۆنگسوو گۆڕا بۆ ئەم خۆشەویستیە شێتەیۆنگسوو چاوەکانی کردەوە لەکاتێک دا هێشتا لە باوەشی منە ،
سەیری کردم ، بەڵام لە باوەشم هاتە دەرەوە و دەستی خستە سەر چاوەکانی
؛ بەیانی باش
یۆنگسوو: ئمم... بەیانی باش
« یۆنگسوو وای وت کاتێک دەستی بە چاوەکانیا ئەهێنا ، »
؛ توانیت باش بخەوی؟
یۆنگسوو: ئهم، بەڵێ ئاسودە بووم
« لەسەر سیسەمەکە هەڵسا و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە ،
منیش ڕۆشتمە گەرماو ،
دوای تەواو بوونم ڕۆشتە خوارەوە، یۆنگسوو خواردنی بەیانی ئامادە کردبوو
بانگی کردم و بەیەکەوە خواردنمان خواردن
یۆنگسوو: ئەمەوێ ئەم ئێوارەیە بڕۆمە لای دایکم
YOU ARE READING
مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️
Romanceهاوسەرگیریمان بە زۆری بوو، بەبێ ویستی هەردوکمان ، بۆ یەک ساتیش دڵم بۆتۆ لێی نەئەیا ، بەڵام ، تۆ هی منی من غیرەت لێ ئەکەم بەڵام ئایا دەتوانم خۆشم بوێی ؟ جونگکووک/