𝙿𝙰𝚁𝚃*𝟸𝟾☽

7K 780 254
                                    

ڕۆحە شیرینەکەم

.
.
.





Jungkook's POV

یەکەم جارە لە ژیانم یۆنگسوو بەم ئازارەوە ببینم...! وە ئەمە قورس بوو

کاتێک یۆنگسوو لە ژوورەوە بوو من پەیوەندیم بە دایکیەوە کرد و ئاگادارم کردەوە ، وە دواتر بۆ جەیبی و ئایرین..... کاتەکە زۆری نەخایاند کاتێک یۆنگسان و لاریاش گەیشتن

ئەوان هەموو ئامادە بوون لێرە ...! مامۆژن زۆر شڵەژاو بوو ، بەلامەوە سەیر بوو کاتێک دایکم نزیکی بوویەوە و لەباوەشی گرت

واهـ هەست ئەکەم دایکم بە تەواوی گۆڕاوە »

؛ دایکە ... ئەو بۆ ئەوەندەی پێچوو... تکایە یۆنگسوو هیچی بەسەر نایەت؟

دایکم: گیانەکەم شڵەژاو مەبە... دڵنیات دەکەمەوە ئەو باش ئەبێ !

جەیبی: هێی پیاو ئەوە چیتە ..! ئارام بە هەموومان بەپەرۆشی بینینی کوڕەکەتین

« جەیبی بە گاڵتەجاڕیەوە وتی»

؛ بەڵام جەیبی حاڵی ئێستام لەبەر یۆنگسوە..! من ئەمەوێ ئەو باش بێ ! هایش لەبەر چاوەکانم لاناچێ کاتێک یۆنگسوو ئەوەندە ئازاری هەبوو

یۆنگسان: ئای نونا .... یااا بۆوا لە نونا ئەکەی ؟

« سەرم بەرز کردەوە کاتێک زانیم یۆنگسان ئەو قسەیەی لەگەڵ من بوو »

؛ بەڵێ هەست بە خراپی خۆم ئەکەم

« گوێم لە پێکەنینەکانیان بوو ، ..... ئەوان قسەیان ئەکرد دەربارەی ئەم بابەتە بەڵام من لەوان دوور کەوتبوومەوە و لە نزیک دەرگاکە ئەچووم و ئەهاتم

تا لە پڕ دەرگاکە کرایەوە .... پزیشکەکە هاتە دەرەوە هەموویان نزیک بوونەوە »

؛ تکایە بیڵێ ... هاوسەرەکەم چۆنە...!! ئەی مناڵەکەم..!

پزیشک: ئارام بن ......! کەوایە تۆ هاوسەری ئەوی..!؟ ئاهـ هاوسەرەکەت زۆر بەهێزە ، پیرۆزتان بێ مناڵەکە بە سەلامەتی لەدایک بوو .... هەردووکیان باشن

« چاوەکانم داخت کاتێک هەناسەیەکی ئاسوودەیم دایەوە ، هەستم بە بەرزی لێدانی دڵم ئەکرد ،»

مامۆژن: ئای خوایە ...! ئەتوانین بیبینین..!؟

پزیشک: بەڵێ بەڵام تەنها یەک کەس ، ئەو ماندوە !

؛ من ....... من ئەڕۆم تکایە مامۆژن.... دواتر تۆ

مامۆژن: ئاهـ .... باشە تەنها خێراکە !

مــن هاوسەری تـــۆم ||J.JK✔️Where stories live. Discover now