MINJI POV
هەموو شتەکان بەخێرایی کران وە هەڵەش بوون من نەئەبوایە بچم بۆ ژوورەکەی ئەوە خیانەتە لە خوشکەکەم ، ئێستا لەسەر بێدەکەم دانیشتووم و بیر لە ڕووداوەکەی دوێنێ شەو ئەکەمەوە
چاوڕێ ئەکەم هیونجین بچێتە سەر کار ئینجا من بچمە دەرەوەی ژوورەکەم ، بوو بە کاتژمێر دەی بەیانی واتا کەمێکی تر دەڕواتە سەر کار
بۆ خولەکێک چاوەکانم دەخست ، بە پەنجەی شەهادە بە نەرمیەکی ڕادەبەدەر لەسەر لێواکانم دانا ، بە هێواشی لەسەر لێوم ئەمجوڵاند ، هەناسەکانم قووڕس بوون بەهۆی ئەو کارەم ، دوێنی شەوم بیر کەوتەوە کە چۆن هاوسەری خوشکەکەم هەناسەکانمی ئەدزی
دواتر بە خێرایی چاوەکانم کردەوە و پەنجەکانم لەسەر لێوم لابرد ، بەحەقی پەتاتەی سوورە کراو من چ گەوجایەتیەک ئەکەم ؟؟؟؟؟
باوڕ بەخۆم ناکەم هەناسەیەکی قوڵ و قوڕس و بێ هیوام داوە ، من بۆ سانیەک لەخۆم توڕە بووم سەر شۆڕ کرد و دەستەکانم لەسەر نێوچەوانم بوون ، هەڵسامە سەر پێ کاتێک هیۆنجین چووە دەرەوە کە لە ڕێگایی دەرگاکە زانیم کە قەپاتی کرد
چووم و لەناو ماڵەکە ئەگەڕام ، هیچ شتێک
ئەوەی کە بینیمەوە تەنها ، هیچ شتێکە
چوومە چێشتخانەکە و وەک هەموو جارێک ساندویچێکی نەفرەتیم کرد و ئەو شتە نەفرەتیە تام ناخۆشەم خوارەدەوە کە ناوی شەربەتی ترێیە
دوێنێ ، ئاخخخ ، ئاخر بۆچی لەبیرم کرد شەربەتی دیکە بکڕم ؟؟ ئەو کاتانەم بیر کەوتەوە کە ئەچووم بۆ ئوستوڕاڵیە بەتایبەتی بۆ شاری خەونەکانم ، سدنی
ئەو شارەی کە بەتەواوەتی عاشقی بووم ، ئەزانم شتێکی تایبەتی لێ نیە کە سەرنجت ڕا بکێشێ ، بەڵام تەنها کە هەوا سافەکەی هەڵ ئەمژی
کە سەرمایەکی کەم هەیە کە وات لێ ئەکات بە زۆر جلی ئەستوور بپۆشی
کە تیشکی خۆر دێتە دەرەوە و جەوێکی سارد هەیە
من عاشقیان بووم
بەتەواوەتی
من کۆریام خۆشەوێ بێ گوومان بەڵام ..... من لێرە بیرەوەری ناخۆشم هەیەڕووم کردەوە ژوورەکەم و پانتۆڵێکی سادەی قاوەییم دەرهێنا کە تۆزێک کاڵە لەگەڵ بلوزێکی بە ملی ڕەش و قەمیسێکی چوارگۆشە چوارگۆشەیی کە ڕەنگی سۆری تۆخ و قاوەیی کاڵ و تۆخ و ڕەشی تیایە ، بلوزەکە و قەمیسەکەم لەبەر کرد و خستمە ناو پانتۆڵەکەم کە تەسک نیە چوار قۆپچەی ئەوەڵی قەمیسەکەم کردەوە و قژە درێژە قاوەییە زیگ زاگەکەم بەرداوە
چوومە دەرەوەی ماڵەکە دوای ئەوەی پێڵاوە تەمبرلەندە ڕەشەکەم لە پێ کرد ، هەوایەکی تۆزێک ساردی هەیە بەڵام زۆر نا
.
.
.
.HYONJIN POV
لە ئۆفیسەکەم بووم و نوقمی کارەکانم بووم ، گەر سەیرێکی کارەکانم بکەم ئەوەنە زۆر نیە ، بەڵام هیچ شتێک نیە پێوەی خەریک بم بۆیە لە هەوڵی گەورە کردنی کۆمپانیە مامناوەندیەکەمم
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
De Todo{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس