بەبێ هێزی لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە هەرچەندە ماوەیەکە بەئاگام بەڵام ڕووداوەکانی دوێنێ شەو بێزارم دەکا و نامهەوێ شوێنەکەم جێ بهێڵم ،
لە لایەکی بێدەکەم دانیشتم و سەیری پێیەکانم ئەکرد کە لەسەر ئەرزەکەیە ، دەرگاکە کراوە منیش سەرم بڵند کرد ، مینجی
بە زەردەخەنەوە هاتە ژوورەوە و سەیری کردم
مینجی / سوێند بەخوا نانی بەیانم بۆ دایک و باوکم درووست نەکردوە بەم بەیانیە بۆ تۆم درووست کرد تا تێیۆنگ هەموو نانەکەی نەخواردوە وەرە ئەوەنە خۆشت درامی مەکە
قسەکانی هەمووی بەسەر یەک کرد و ڕۆیشت منیش زەردەخەنەیەکم کرد کە ئەو ڕۆیشت ، تێیۆنگ لێرەیە بۆیە ئەوەنە دڵی خۆشە
گەرماوێکم کرد و جلێکی ماڵەوە لەبەر کرد و چوومە چێشتخانەکە کە لەوێ تێیۆنگ و مینجی قسەیان دەکرد منیش بەهێمنی سڵاوم کرد و دانیشتم
مینجی بەبێ هیچ قسەیەک کوپێک لە قاوەی لە پێشم دانا منیش خواردمەوە و هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕووخسارم نیە وابزانم ئەوەی دوێنێ شەو زۆر کاریگەری هەبوو لەسەرم
تێیۆنگ تۆزێک بێدەنگ بوو دوای بەشێوەیەکی ئاسایی ووتی
تێیۆنگ / هیۆن ئیمڕۆ لەیەک جییا ئەبنەوە وە جۆی داوای کردوە بۆیە هیچ شتێکی پێ نابەخەشی واتا تەنیا یەک لەبیر دەکەن
کاتێک قسەکانی ئەکرد بیرم کەوتەوە کە چەند دڵخۆش بووین تاوەکوو ئەو هاوسەرگیریە بکەین ئێستاش دەیهەوێ لەکۆڵم بێتەوە و قێزم لێ ئەکا
سەیری مینجیم کرد کەوەک خۆی لێ هاتەوە ، سارد وە هیچ کاردانەوەیەک بوونی نیە ، زانیم ئەویش پێی ناخۆشە خوشکەکەی جییا بێتەوە
بەڵام دیارە کەس ناتوانێ بیگرێ چونکە جۆی زۆر دەیهەوێ لێم دوور بکەوێتەوە منیش تەنیا ئەمەوێ بپرسم بۆ وای لەگەڵ من کرد ؟ بۆ یاری پێ کردم ؟
دەستم لەسەر دەستی دانا و ئەویش تەنیا سەیری بەرامبەری ئەکرد
هیۆنجین / ئەزانم تۆش پێت ناخۆشە کە لەیەک جییا ببینەوە بەڵام وەک ئەوەی دیارە جۆی بەزۆری دەیهەوێ جییا بێتەوە لێم
مینجی / ئەوە کێشەی من نیە
تۆزێک سەرم سوڕما چونکە ئەو زۆری پێ ناخۆش بوو و ئەیویت نابێ جیا بینەوە ئێستاش ئەڵێ کێشەی من نیە ؟ من تەنیا لەم کچە تێناگەم
مینجی / منیش وەک جۆی وون ئەبم و ئەڕۆم
لە شوێنی خۆی هەڵسا وویستی بڕوات کاتێک جانتاکەی لە شان کرد وە تێیۆنگ لە ژێر مێزەکەوە قاچی نا بە قاچم بە واتای قسە بکەم منیش خێرا ووتم
هیۆنجین / نەخێر تۆ بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆی تۆ هەر هاوڕێم ئەمێنی وە ئەوەش لەبیر ناکەم کا هەوڵی یارمەتیت دا هەم ئێمە چ پەیوەندیمان بە خوشکتەوە هەیە ؟
![](https://img.wattpad.com/cover/248947544-288-k630380.jpg)
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Diversos{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس