[ لە باخچەکە ]

1.2K 210 207
                                    

زانینی ئەوەی کە ئەو کوڕە خۆشەویستی مینجی نیە بووە هۆکاری دڵخۆشیم لەکاتێکدا نازانم بۆ ؟

گەڕامەوە ماڵەوە دوای ئەوەی مینجیم گەیاندە ماڵەوە تەنانەت ئەوەشم لەبیر کرد کە هاوسەرێکم هەیە و خۆشم دەوێ ، من درۆ ناکەم کە دەڵێم خۆشم دەوێ بەڵام

ئەوە زۆر ناڕەحەت و بێزار و توڕەم ئەکات کاتێک جۆی گوێم بۆ ناگرێ واتا ئەو ڕێزی من ناگرێت ، تەنانەت ئێمە لەوەتەی هاوسەرگیریمان کردوە بۆ خۆشی نەچوینە دەرەوە

کەچی لەگەڵ مینجی چووم ، ئەوە زۆر دڵخۆشی کردم بیرم کردوە ئەگەر لەگەڵ جۆی بچمە دەرەوە بۆ ژوانێک ئەوە خۆشتریش ئەبێت ،

بڕیارم دا ئاشتی بکەمەوە چوونکە ئەزانم ئەو واناکات ، چوومەوە ژوورەکەم و بینیم جۆی دانیشتوە لەسەر بێدەکەی و کتێب ئەخوێنتەوە ، تەنانەت سەیریشی نەکردم

منیش وام ئەزانی ئێستا دوودڵە لەوەی ئێستا لە کوێ بووم لە بەیانیەوە ، گەرماوێکم کرد و پاڵکەوتم کاتێک پشتم لە جۆی بوو ئەویش بەهەمان شێوە ، مینجی ووتی کە من ئاشتی بکەمەوە وە ئەگەر وا نەبوو ئەوا خۆی قسەی لەگەڵ ئەکات



.
.
.
.
.
.
.

کاتێک لە دەرگا درا قاوەکەی دەستم دانا و سەیری دەرگاکەم کرد ئەبێ کێ بێت بەم بەیانیە زووە بێتە ماڵمان ؟

دەرگاکەم کردوە و کەسی تر نەبوو بێجگە لە مینجی و کچێکی تریش منیش زەردەخەنەم کرد و دەرگاکەم بۆیان کردەوە

هیۆنجین / بەخێر بێن

جیسوو و مینجی / زۆر سووپاس

ئەو کچەی لەگەڵ مینجیە ئەبی جیسوو بێت کە باسی ئەگات ، ئەو کچێکی شیرین دیار بوو زەردەخەنەی ئەکرد لە کاتێک دا مینجی وەک هەموو کاتی گرینگی پێنەدەر دیاربوو


هیۆنجین / فەرموو لەوییا دانیشن ئێستا قاوەیەکتان بۆ ....

مینجی / پێویست ناکات با بچینە چێشتخانەکە لەوێ قسە ئەکەین

وای ووت کاتێک بەبێ دەنگی چوە چێشتخانەکە و جیسووش لەدوایی ئەو چوو منیش چووم و کاتێک پێم سەیرە کە هاتون

هیۆنجین / کەواتە تۆ جیسوو ؟ وانیە ؟

جیسوو / بەڵێ تۆش ئەبێت هیۆنجین بیت ؟

هیۆنجین بە لووت بەرزیەوە / ئحم بێ گوومان هەوم ئەبێ کێی تر هەبێت ؟؟

جیسوو بە قسەکانم پێکەنی و ئەوەی تریش تەنیا بەبێدەنگی دانیشتوە و بێزاری لەسەر ڕووخساری دیارە

مینجی / جۆی ؟

هیۆنجین / هێشتا خەوتوە

چاوم لەسەر مینجی لانەئەبرد کاتێک چاوی بەبێزاری خولاندەوە و لە بەردەم خۆی ووتی - جوانە - 

هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ حيث تعيش القصص. اكتشف الآن