[ ت/ب ] ناوی خێزانی سۆنگ کرا بە چۆی چوونکە ناوی سۆنگ مینجی زۆر لە ناوی سۆنگ مینگی نزیکە .... ببوورە مینگی
بەیانی لەگەڵ دەنگی هاوڕێ گەمژەکەم هەڵسام ، تۆزێک خۆم سووڕاند لەسەر بێدەکەم و ڕەتی دەکەمەوە کە لەناو جێگا خۆشەویستەکەم هەڵسم و بەتیا جێی بەێڵم
؟؟؟؟؟/ هەڵسە دەی ئیمڕۆ هاوسەرگیری ئەکەی بیرت چوو ؟
کە وای وت خێرا هەڵسام و لە شوێنی خۆم دانیشتم و چاوەکانم تا دوائاست کرابوونەوە چوونکە من ڕێک لەبیرم چوو سەیرێکی لای ڕاست و لای چەپم کرد دواتر مۆبایلەکەم گرت کە بەدوای دەگەڕام و سەیرم کرد هێشتا کتژمێر هەشتی بەیانیە واتا هێشتا کات ماوە
هیۆنجین / هێشتا زووە بۆ خۆ ئامادە کردن
دواتر پاڵکەوتمەوە و سەیری سەقفی ژوورەکەم ئەکرد و لەناوەوە دڵخۆش بووم و ئاهەنگی دڵخۆشیم بوو چونکە ئیمڕۆ هاوسەگیری لەگەڵ ئەو کەسە ئەکەم کە وەک شێت عاشقیم هەر لەکاتی کۆلێژەوە
؟؟؟؟؟؟/ ئێمە دوێنێ زۆر قسەمان نەکرد ئەتوانی بۆم باسکەی کەچۆن پەیوەندی ئێوە دەستی پێ کرد ؟
تێیۆنگ لەلام پاڵکەوت و هەردووکمان سەیری سەقفی ژوورەکەمان ئەکرد و قۆڵمان لەبن سەرمان بوو
هیۆنجین / لە کۆلێژ لە بەشی دووەم بووم کە بینیم ، زۆر زۆرم خۆشویست تەنانەت خۆشم نازانم چۆن و کەی و بۆچی ؟ هەر خۆی هەرگیز قسەمان نەکردبوو دوای مانگێک لەبینینم چوومە لای و دەمویست ببین بەهاوڕێ بەڵام ئەو وتی کە حەز ناکات زۆر هاوڕێی کوڕی هەبێ دواتر زۆر داوام لێئەکرد کە ژوان ببەستین بەڵام ئەو کەلەڕەق بوو هەر داوام لێئەکرد تا گەیشتمە بەشی چوارەم واتا قۆناغی کۆتای کۆلێژ ئەو کاتە خۆی هات و وتی ببین بەخۆشەویست و بێگوومان منیش دوای ئەوە داوای هاوسەرگیریم لێ کرد
تێیۆنگ / ئەوە تۆزێک سەیر نیە ؟
سەرم بۆلای تێیۆنگ سوڕاند و شێوەی سەرسوڕمان لەسەر ڕووخسارم دروست بوو چونکە بەو پێی من بزانم هیچ شتێکی سەیڕ و هەڵە نیە لە پەیوەندیەکەمان
تێیۆنگ / مەبەستم ، ئەو بەبێ ئەوەی قسەت لەگەڵ بکا یان بتناسێ ڕێک هات و وتی ببین بەخۆشەویست
من لەقسەکانی تێیۆنگ لەناو مێشکم مەلەم دەکرد خۆ لەلایەک ئەو ڕاستدەکات ئەو تەنها ناوی دەزانی بەڵام لەلایەکی تر من زۆر بەدوای داچووم لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێ کە منی خۆشویستبێ
هیۆنجین / نا نا شتی وانیە ئێمە یەکتریمان زۆر خۆشدەوێ
تێیۆنگ / باشە بەڵام دەبووایە کاتی زیاترت بدابا خۆتان
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Разное{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس
