بسم الله الرحمن الرحيم
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
مینجی /
باوڕ ناکەم کە شتەکان چەندە بەخێرایی ڕوویاندا تەنها دوێنێ بوو کاتێک لە باڵەکۆنی شوقەکەم دانیشتبووم و چا سەوزەکەم دەخواردەوە بە هێمنی و چیرۆکم ئەنووسی کە ماوەی مانگێکە پێی خافڵم
کەچی ئیمڕۆ دایکم پەیوەندی ئەکات و ئەڵێ [ خوشکەکەت بەیانی هاوسەرگیری ئەکات ] خۆشم باوڕ ناکەم چۆن ئەوەیان بۆ باس نەکردووم ؟
لەناو بیرۆکەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک کاپتنی فڕۆکەکە دەستی کرد بەقسە کردن بۆ سەرنشینەکان
٭ سەرنشینە بەڕێزەکان دوای پێنج خولەکی تر گەشتەکەمان دەست پێ ئەکات لە فەڕەناساوە بۆ کۆریا تکایە هەمووتان لە شوێنی دیاری کراو دانیشن و قایشی سەلامەتی ببەستن و کاتێکی خۆش سووپاس ٭
کاپتنەکە قسەکانی خەتم کرد و منیش کتێبێکم لەدەست بوو ئامادەبووم بۆ خوێندنەوە لێی و خۆم تێر کەم بە وشە پڕ لە ماناکانی ، کەسێک لە تەنیشتمەوە دانیشت و منیش گرینگیم پێنەدا و بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی وشە قووڵەکان ، بەدبەختانە ئەمجارە کورسیەکەم لەلای پەنجەرەوە نیە بەڵام کێشە نیە ، ئاگام لەوەی تەنێشتم نەبوو کە بە پەنجەی شەهادە دووجار لە شانمی دا
ببوورە خانمەکەم ئەتوانی هەڵسێ ؟ لای پەنجەرەکە شوێنی منە
کوڕێکی قژ قاوەیی بوو ، بێگوومان من شوێنی ئەوم گرتوە هەڵسام و ئەویش لەلای پەنجەرە دانیشت و منیش دووبارە لە شوێنی خۆم دانیشتم کە کورسیەکەی تەنیشت کورسی لای پەنجەرەکەوە بوو
تۆ کۆری ؟
کوڕەکەی تەنیشتم پرسی و منیش سەیری ڕووخساریم کرد ، بوویاا ، ئحم ئێ ناڵێم جوانە ... بەڵکوو زۆر جوانە ، ڕووخسارێکی سارد و هێمنی هەیە ، من هەرگیز کوڕی ئاوا کۆری جوانم نەبینیووە بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ ، ناڵێم لەو جۆرە کچانەم کە ئاشقی سەیرکردنی کوڕانە
ناهــبەڵام ئینکاری ناکەم ئەو کوڕە زۆر جوانە ، هەرچۆنێک بێت با بێمەوە سەر زەوی ڕاستی و ئەو بیرۆکانە لە مێشکم دەرکەم کە هیچ سوودێکی نیە
بەڵێ ، خەڵکی ئێلسانم ، بەڵام ماڵەکەم لە کۆریا لە سوولە
بەڕاست ؟ ههه منیش بۆ ئەوێ ئەچم
کوڕەکە لە بەرامبەر وای وت و دوای ماوەیەک دووبارە قسەی کرد
کێشە نیە گەر یەکتری بناسین ؟ گەشتەکەمان ماوەیەکی زۆری دەوێ و زۆر بێزارکەرە
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Aléatoire{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس