ئەنیۆهاسێیۆ ئیتز جاکسن وانگ فڕۆم چاینە
.
.
.
.
.هیۆنجین / ئەتویست ماچم کەی بەبێ ئەوەی بزانم همم ؟
دواتر دەستی بۆ پشتم چوو و منی زیاتر نزیک کردەوە بۆ ئەوەی ماچم بکا و منیش زیاتر نزیک بوومەوە و لێوەکانمان پەیوەندیان بەست
لەناو باوشی ئەودا بووم ، لەناو قۆڵەکانی شاردرابوومەوە ، وەک ئەوە وابوو بەهەشت باوش بە من دا بکا ، ئەو هەستەیە کە چەند لەمێژە بۆی تینووم
ماچەکەم پچڕاند و هەناسەکانمان وەرئەگرتەوە کە لەدەستمان چووبوو لە ماچەکە ، هیۆنجین بەشێوەیەک سەیری ئەکردم وەک بڵەی ئەپرسێ ٭ بۆ ماچەکەت پچڕاند ؟٭
لەسەر ڕانەکانی دوور کەوتمەوە و چوومە شوێنی خۆم و سەیری دەرەوەم ئەکرد لە ڕێگای پەنجەرەکەی تەنیشتمەوە هیۆنیش تێگەیشت و ئۆتۆمبیلەکەی بەکار خست و بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەکەی
لە ڕێگا دەستم لەیەک دەئاڵاند و یاریم پێ ئەکرد ، هەنێ بیرۆکەی خراپ خراپم بۆ دێت ، هیۆنجین بە دەستی قژمی تێک دا و بەزەردەخەنەوە سەیری کردم
هیۆنجین / بیر لەچی دەکەیەوە بچکۆڵ ؟؟
منیش بە کەمێک شپرزەیی زەردەخەنەم کرد و ووتم
مینجی / دەڵێم ئەوە ، ئێ .... من چی بەدایک و باوکم بڵێم ؟؟ ئێستا گەر بڵێم خۆشەویستین ئەڵێن بەهۆی تۆ جۆی جییا بۆوە
هیۆنجین / ناهـ شتی وا ڕوونادات خۆشت چاک ئەوە دەزانی ، مەبەستم ، دایک و باوکت سەیریان نەئەکرد ڕەفتاری جۆی لەگەڵ من چۆن بوو ؟؟
مینجی / هیوادارم هەموو شتێک بەباشی تێپەڕێ
سەرم هێنا خوارەوە و سەیری دەستەکانم ئەکرد کە لەیەکم ئاڵاندوون ، قژ زەردەکەش بە دەستە گەورە و پڕ لە دەمارە دیارەکانی دەستەکانمی گرت ،
زەردەخەنەیەکی بچووک هاتە سەر لێوەکانم و گوڵە پەمەیەکان لەسەر کۆڵمەکانم شین بوون ، لەناکاو هەموو بیرۆکە خراپەکانم بیر چوو و خۆشیم لەو کاتە وەر ئەگرت
مینجی / یااا شتێک بووە ، دوو بەیانی کتێبە نوێیەکەم دەرئەچێ
هیۆنجین / بە ڕاست ؟؟؟ ئەوە چەندە هەواڵێکی خۆشە
بە سەر سوڕمانەوە ووتی و دواتر زەردەخەنە گەورەکەی کرد
هیۆنجین / بینیت ؟؟ شتەکان زۆر بەباشی ئەڕۆن وە باشتریش ئەبن ، تەنیا زەردەخەنە ناسک و شەرمنەکەتم بۆ بکە
.
.
.
.
.
.لە ناو ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە و جلی تریان پۆشی بوو و بوبوە شەو ، مینجی سێ تەڕقەی لە دەرگاکە دا تا دایکی دەرگاکەی کردوە و ڕوخساری دڵ خۆشی لە سەر نەبوو
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Ngẫu nhiên{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس