مینجی / هیۆنجین جارێکی تر لێم نزیک نەبیتەوە وە بەیانی پێش ئەوەی لەخەو هەڵسی من ئەڕۆمە ماڵی خۆمان
هیۆنجین کەمێک هاتە پێش وویستی هێمنم بکاتەوە منیش فرمێسکەکانم ڕوومەتەکانمی تەڕ کردبوو و بەدەنگی بەرز قسەم ئەکرد چوونکە من ناتوانم بەرگەی پەیوەندی نێوانمان بگرم کە نازانم چ ناوێکی هەیە
هیۆنجین / هێی هێی هێمن بەوە......
لێم نزیک بۆوە ویستی هەردوو شانەکانم بگرن بەڵام بەتووندی دەستیم لادا
مینجی / ووتم نزیک مەکەرەوە
بەخێرایی چووم بۆ ژوورەکەم و منیش ئەمهەوێ ئێستا لەم ماڵە دەفن بم چوونکە بەرگەی ئەو ئازارەی دڵم ناگرم
من دوو ڕۆژە زانیوومە .... من هاوسەری خوشکەکەم خۆشدەوێ ئاخر بۆچی ئەو ؟؟
بۆ ئەبێ کەسێکی هەڵەم خۆشبووێ ؟ بەڵام من ڕێگە بەوە نادەم چونکە بە زووترین کات ئەڕۆمەوە پاریس یان بۆ هەر شوێنێکی تر بێت ئەڕۆم
پاڵکەوتم بەبێ ئەوەی جلم بگۆڕم یان گەرماوێک بکەم تەنیا ئەمەوێ خەمەکانم لای بالیفەکەم باس بکەم
.
.
.
.
.
.
.
.
بۆتە کاتژمێرێک لەخەو هەڵساوم بەڵام لەسەر جێگاکەم هێشتا چاوەکانم و سەرم ئازارێکی زۆریان هەیە بەهۆی گریانی دوێنێ شەوم
سەیری مۆبایلەکەم کرد کەلەسەر بێدەکەم بوو ، هێشتا کاتژمێر حەوتە ، لە شوێنی خۆم هەڵسام و چوومە گەرماو سەیری ڕووخسارم کرد کە بەتەواوەتی تێک چووە ، ناشرین
گەرماوێکی بەپەلەم کرد و جلەکانم دانا و ئێترم لەبەر کرد و چوومە خوارەوە ، نامهەوێ ڕووخساری ببینم
تۆزێک بە پێ ڕۆیشتم تا گەیشتمە ناو قەڵەبارغی چونکە بەیانیە هەندێک ئەچن بۆ قووتابخانە هەنێک دەچنە سەر کار و هەندێکیتریشیان دوکان و بازاڕیان ئەکەنەوە ، تەکسیەکم گرت و ناونیشانی ماڵەکەم پێ دا
لە تەکسیەکە هاتمە دەرەوە هەرکە لە پێش دەرگای ماڵەکەمی دانا ، لە دەرگام دا و باوکم دەرگای کردەوە ، جلی دەرەوەی لەبەر بوو زانیم ئەچێت بۆ کار
مینجی / بەیانی باش
بەڕێز چۆی / بەیانی باشتر کچم ، بۆ بەم بەیانیە گەڕایەوە ؟
باوکم بە سەرسورمانی وای ووت منیش لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتم
مینجی / ووتم با تۆزێک کات بدەم بە دوو هاوسەرەکە
دووبارە لە پێناو جۆی درۆم کرد ، گەمژە ، دایکم هاتەدەرەوە لە چێشتخانەکە ، دیارە خەریکی خواردن درووست کردن بووە
خاتوو چۆی / مینجی ؟ بەخێر بێی
مینجی / سووپاس
هەڵسام و چوومە ژوورەکەم لەوێ خەوەکەم تەواو ئەکەم ، جلەکانم دانا و جلی ماڵەوەم لەبەر کرد و پاڵکەوتم و سەگەکەم هات و لەلای من دانیشت
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Ngẫu nhiên{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس
