[ یەکەم ماچ ]

1.6K 226 257
                                    




MINJI POV




دوای ئەوەی تۆزێک قسە لەنێوان ئێمە کرا بێدەنگ بووین وەک ڕووناکی خۆر دیار بوو کە هیۆنجین ئەیەوێ قسەم لەگەڵ بکا ..... لەوانەیە هەوڵ بدا لەو خێزانە نزیک بێتەوە

هەموومان لە هۆڵەکە دانیشتبووین سەیری tv مان ئەکرد ، ناهـ ڕاستیەکەی دایکم و جوی قسەیان ئەکرد و باوکم و هیۆنجینیش سەیری تۆپی پیان ئەکرد و دەنگە دەنگیان درووست ئەکرد

منیش تەنیا دانیشتبووم لەسەر قەنەفە تاکەکە و سەیری سەقفم ئەکرد و هیتفۆن لە گوێم بوو .... دوای ماوەیەکی تر جۆوی و هیۆن هەڵسان چوونکە دوای کاتژمێرێکی تر هیۆنجین ئەچێتە کۆمپانیایەکەی کە لە خشتەی نەبوو بڕوا بەڵام ووتی ئاوا باشترە ..... هەست ئەکەم ئەو کوڕە شتێک ئەشارێتەوە ... کە بەتەنیا ئەبێ زۆر غەمبار دەرئەکەوێ بەڵام من کەسێکی وا نیم بۆیە گرینگیم پێنەدا ، بەڵام وا بیریشی لێ ئەکەمەوە

جۆی / ئێ مینجی من زۆر بەتەنیام وە بیریشم کردووی بۆ بۆمانگێک لەگەڵ ئێمە ناژی ؟؟؟

بە دڵ خۆشیەوە وای ئەوت وە من و هیۆنجینیش سەرسام بووین چوونکە ئەوان یەک ڕۆژە هاوسەرگیریان کردوە ئەبێ ڕۆژی زیاتر بەتەنیا بن ، وە دواتر بۆ بەتەنیایە ؟ ئەی هاوسەری نیە ؟ ئەی نابێ گرینگی بە هاوسەرەکەی بدا و نازی هەڵگڕێ ؟؟؟

لەناو قسەکردنم لەناو مێشکم هیۆنجین بە زەردەخەنەی گەمژانەی کرد و وتی

هیۆنجین / بەڵێ بەڵێ ئێمە دوو کەسین گەر تۆش بێی ئەوا ماڵەکە دەنگە دەنگێکی لێ درووست ئەبێ وە زیاتر یەکتری ئەناسین وە منیش تا درەنگی شەو ناگەڕێمەوە بەهۆی کار وا باشترە لەگەڵ جۆی بی

کە ئەو قسانەی ئەکرد من هەموو هزری خۆم خستە سەر قسەکانی و ئەو قۆڵەی کە لەتەنیشت ناوقەدی جۆی گرتووە و جۆی دەستی لەسەر سینگیتی

ویستم بڵێم هەرنا هەفتەیەکی تر یێم بەڵام دایکم و باوکیشم وتیان کە باشترە بڕۆم .... بەڵام سوێند بەخوا ئەگەر گوێم لەدەنگی ئاهـ ئاهـ بوو ماڵەکە بە پێ خواسی جێ ئەهەڵێم

چوومە سەرەوە کە ژووری منی لێ نیشتەجێبوو بەخێرایی جلەکانم خستە ناو جانتاکە و هەنێ شت و مەکم برد و ڕۆیشتم ، دواتر ماڵئاوایم لە دایبابم کرد و سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەی هیۆن لە دواوە ، جوانە


.
.
.
.
.
.
.

جۆی / وە ئێرەش ژووری تۆیە ، خۆت ئەزانی ماڵەکە زۆر گەورە نیە بەڵام بچوکیش نیە وەتەنها چەند ژوورێکی بەتاڵ مابوو وە ئەمەش ڕێکخراوە ، ژوورەکەی ئێمەش لەلای دەستە چەپتە

مینجی / ئوونی نابێ ژوورەکەم بگۆڕم ؟ من نامهەوێ لە نزیک ژووری ئێوە بم



بە بێزاری وام ووت و چۆی ش بەدەنگێکی تۆزێک گەورە پێکەنی چوونکە ئەویش وەک من مێشکی پیسە


هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ حيث تعيش القصص. اكتشف الآن