MINJI POV
دوای ئەوەی ئەو کوڕەم ناسی کە دەرکەوت وواو ئەمە هاوسەری خوشکەکەمە و منیش تازە ئەیبینم
من هەندێک دوور کەوتەمەوە ، کوڕێکی باش دیارە چوونکە زۆر بەڕێز بوو ڵەگەڵم ، هیوادارم بۆ جۆوی باش بێت ، بەڵام ..... نا تەنها وازی لێ بێنە مینجی بیر لە شتی وا مەکەوە
چوومە باخچەی پشت هۆڵی ئاهەنگەکە کە کەسی لێ نیە ، بەبێ هیوای ئەمڕوانیە ئەو جۆگە ئاوەی کە لە پێشمە و لەگەڵ شنە باکە سەما ئەکا
سەیری دەورووبەرم کرد ، چەندە سادە و دڵڕفێنە ، وابزانم منیش وام ، زۆر سادەم ، ئارەزووم ئەوە بووە سادە بم ، سارد بم ، گرینگی بە دەورو بەرم نەدەم چونکە کەسیان بۆم گرینگ نین ، بێجگە لە جیسوو
ماوەی کاتژمێرێک تێپەڕی ، سەیرێکی دواوەم کرد ، کەس لەبەردەرگا نەبوو دیارە هەموویان خەریکی ئاهەنگ گێڕانن ، من مەبەستم ئەوەیە
ئەوەی ناخمە
ئەوەی لە پێشم ڕوئەدا
واتا کەس نەهاتوە بڵێ ئێستا ئاهەنگی خوشکەکەت دەست پێ ئەکا ؟
ئەوەنە بێ قیمەت بووم ؟ ئاخر لەپای چی ؟ بەهێواشی قاچەکانم بەرەو ئەو شوێنەی برد کە حەزم پێ نیە ، بەهێواشی دەرگای هۆڵەگەورەکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە ، هەمووان بە هێواشی سەما ئەکەن
تەنانەت دایک و باوکیشم ، جۆوی ، خزمەکانم ، کەچی منیش تازە یێم پاش ئەوەی خووشکەکەم هاوسەرگیری کرد
هەندێک چوومە پێش گوێم لە قیژەی کچێک بوو ، زۆر ترسام شتێک بوبێ بەڵام کە سەیری ئەو جێیەم کرد کە دەنگەکەی لێوە هات بینیم دوو کچ دەستیان لەسەر دەمیتیان و چاوەکانیان تا دوا ئاست کرانەوە بۆ خولەکێک هەستم بە ترس کرد چونکە سەیری منیان ئەکرد
هەموو چاوەکان کەوتنە سەر من دواتر کچێکیان وتی
؟؟؟؟ / تۆ چۆی مینجی ؟؟؟؟
منیش سەرم سوڕما وەک ئەو خەڵکە دواتر سێ کوڕی تر هاتن و دوو کچەکەش نزیک بوونەوە لێم
؟؟؟؟ / من تۆم زۆر خۆشەوێ تۆ نوسەرێکی زۆر بەتوانای باوڕ ناکەم ئێستا لە پێشم وەستای
خەڵکەکە دەستیان کرد بە قسە دەربارەی من دواتر یەکێک کە دیار بوو باوکی کچێک بوو پرسی
؟؟؟؟ / کچەکەم ئەوە کێیە ؟
کچەکە / باوکە ئەوە ئەو نوسەرە بەناو بانگەیە کە دوێنێ بۆم باسکردی ، ئەوە جێگای شانازیە کە نوسەرێکی بەو تەمەنە لە دەرەوەی وڵات بەناوبانگە ، تکایە ئەتوانین وێنە بگرین
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Random{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس
